کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى لە زمانى کوردیدا

لە لایەنساهر صباح على ali & پ. ی. د. عومەر مەحمود کەریم

بڵاوکراوەتەوە لە 17 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 99-114DOI 10.56422/ka.2.60.339
نووسەران
  • ساهر صباح على ali

    ministry of education

  • پ. ی. د. عومەر مەحمود کەریم

پوختە

پوختە:

ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانەى ( کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى لە زمانى کوردیدا )یە، لێکۆڵینەوەکە دەچێتە ناو ئاستى مۆرفۆلۆجییەوە و لە هەندێ باریشدا، پەلى هاویشتووە بۆ ناو ئاستى واتاسازییەوە. لێکۆڵینەوەکە باس لە چۆنیەتى کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى دەکات لە ڕۆنانى وشەدا.

ئەم لێکۆڵینەوەیە بەپێی ڕێبازى وەسفی شیکارى ئەنجام دراوە. لێکۆڵینەوە جگە لە پێشەکى لە دووبەش پێکهاتووە :

لە بەشى یەکەمدا وەکو دەروازەیەک بۆ چوونە ناو بابەتەکە کۆمەڵێک بابەت و چەمک ڕوونکراونەتەوە، وەکو زانیاریە زمانییە مۆرفۆلۆجییەکان لە فەرهەنگدا لەگەڵ چەمک و زاراوەى مۆرفێم.

بەشى دووەمیش تایبەتکراوە بۆ کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى لە زمانى کوردیدا و، ڕوونمانکردۆتەوە، کە ئەو هۆکارانەى دەبنە کۆتوبەندى گیرەکەکان لە زمانى کوردیدا چییە؟

لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەشدا ئەنجامەکان لیستى سەرچاوەکان و پوختەى لێکۆڵینەوەکە بە هەردوو زمانى عەرەبی و ئینگلیزى خراونەتەڕوو.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
ali, س., & , پ. (2024). کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى لە زمانى کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 99-114. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.339