ڕوونکردنەوەی واتا لە ڕێگای نیشانە زمانی و نازمانییەکان

ڕوونکردنەوەی واتا لە ڕێگای نیشانە زمانی و نازمانییەکان

لە لایەنڕێژنە ئیسماعیل عەزیز & پ.د. عبدالواحد مشیر مەحمود دزەیی

بڵاوکراوەتەوە لە 17 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 44-56DOI 10.56422/ka.2.60.331
نووسەران
  • ڕێژنە ئیسماعیل عەزیز

    Salahaddin University-Erbil

  • پ.د. عبدالواحد مشیر مەحمود دزەیی

پوختە

پوختە

ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌ بریتییە لە (ڕوونکردنەوەی واتا لە ڕێگای نیشانە زمانی و نازمانییەکان)، واتە باس لە نیشانە زمانی و نازمانییەکان دەکات، ڕۆڵیان لە ڕوونکردنەوەی واتا دەخاتەڕوو . توێژینه‌وه‌كه‌ لە چوارچێوەی واتاسازی دا شیکردنەوە بۆ ڕۆڵی نیشانە دەکات و نموونەی پێویستی بۆ دێنێتەوە لە زمانی کوردیدا. گرنگی ئەم توێژینه‌وه‌یه‌ لەوەدایە كه‌ باس لەو فۆرمە زمانیانە دەکات کە چ بە ئاشکرایی، یان بەشاراوەیی واتا ڕووندەکەنەوە و تەم ومژی واتاییەکانی دەڕەوێنێتەوە.

نیشانە ئەو فۆڕمە زمانییەیه‌ كه‌ لەپاڵ فۆڕمە زمانییە دەربڕاوەکان واتا ڕووندەکەنەوە و دەبنە پاڵپشت و بەڵگە بۆ دەرخستنی واتای دەربڕاو. ئامانج لەم باسە تیشک خستنەسەر ڕۆڵی نیشانەیە بۆ ڕوونکردنەوەی واتا، لەم توێژینه‌وه‌یه‌دا گریمانەی ئەوە کراوە کە هەموو دەربڕاوێکی زمانی نیشانەی ڕوونکردنەوەی لەگەڵدایە جا چ زمانیبێت یان نازمانی . ناوەرۆکی توێژینه‌وه‌كه‌ جگە لە پێشەکی و ئەنجام لە دوو بەش پێکهاتووە: بەشی یەکەم تایبەتە بە نیشانە زمانییەکان و ڕوونکردنەوەی واتای سیمانتیکی، ئەم سەردێرانە لەخۆدەگرێت : پەیوەندییە واتاییەکان، پێناسە، پوختە، پاشخانی زمانی، نمونە، وەسف، ڕوونکردنەوە، خاڵبەندی.

بەشی دووەمیش باس لە نیشانە نازمانییەکان و ڕوونکردنەوەی واتای پراگماتیکی دەکات، ئەم سەردێرانە لەخۆدەگرێت: نیشانە مادییەکان، نیشانە سروشتییەکان، نیشانە دەنگییەکان، نیشانە کۆمەڵایەتییەکان، نیشانە دەرونییەکان. لەگەڵ خستنەڕووی لیستى سەرچاوەکان و پوختەیەک بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ڕ., & , پ., & ,, & , (2024). ڕوونکردنەوەی واتا لە ڕێگای نیشانە زمانی و نازمانییەکان. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 44-56. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.331