لێکەوتەکانی هاوسەرگیریی گەنجان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە )فەیس بووک( بە نموونە

لە لایەنhikmat namiq عەلی

بڵاوکراوەتەوە لە 18 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 391-403DOI 10.56422/ka.2.60.321
نووسەران
  • hikmat namiq عەلی

    salahaddin university

پوختە

ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەی چۆنایەتییە لەسەر لێکەوتەکانی هاوسەرگیری
لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زانینی لێکەوتە نەرێنی و ئەرێنیەکانی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە
لەسەر گەنجان و تێڕوانینی باوان و پەرچەکردار و دروستی پرۆسەکەیە. شاری هەولێر کۆمەڵگای
توێژینەوەیە، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، ئامرازی چاوپێکەتنی نیمچە ڕێکخراو بەکارهێراوە نموونەی
توێژینەوە لەم توێژینەوەدا لە جۆری نموونە وەرگرتنی مەبەستدارە کە لە ٤ چوار کەس: ٢ دوو کچ و
٢ دوو کوڕ پێک هاتوون و تەمەنیان لە سەرەتای بیست ساڵیدایە کە تێیدا هاوسەرگیرییان لە ڕێگای
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام داوە. لەم توێژینەوەدا ئەنجامی بەدەستهاتوو ئەوە ڕوون دەکاتەوە
کەوا پرۆسەی هاوسەگیری لە ڕوانگەی گەنجان هەر هاوسەرگیرییە ئینجا چی لە ڕێگای تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بێت یان ڕێگای تر بێت ئەو شێوە تازەیەی هاوسەرگیری لای ئەوان لێکەوتەی
ئەرێنی هەیە نەوەک نەرێنی، لەگەڵ تێڕوانینی پۆزەتیڤی باوان بۆ ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە،
هەروەها بەپێی وەڵامدانەوەی لێتوێژەران بێت پرۆسەی یەکترناسین و هاوسەرگیری لە ڕێگای تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان هەنگاوێکی ئەرێنیە و تێگەیشن و گونجانی هاوسەرگیری لێ کەوتۆتەوە.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
عەلی, h. (2024). لێکەوتەکانی هاوسەرگیریی گەنجان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە )فەیس بووک( بە نموونە. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 391-403. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.321