وێنەى شیعری لە شیعرەکانى (دڵشاد مەریوانى)دا

لە لایەنڕۆشنا سلام أمین & پ. ى. دجبار احمد حسین

بڵاوکراوەتەوە لە 17 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 200-220DOI 10.56422/ka.2.60.319
نووسەران
  • ڕۆشنا سلام أمین

    کۆلێژى زمان-زانکۆى سەلاحەددین.

  • پ. ى. دجبار احمد حسین

پوختە

پوختەى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستن و دیاریکردنى وێنەى شیعریى و ئەو سەرچاوانەى شاعیر (دڵشاد مەریوانى) لە پێکهاتە و بابەتى وێنە شیعرییەکانیدا سوودى لێ بینیون، لەگەڵ شیکردنەوەى نموونە شیعرییەکانى.

وێنە یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانى بنیاتى دەقى شیعریى، هەر شاعیرێک شێوازێکى تایبەت بەخۆى هەیە بۆ پێکهێنانی وێنە هونەرییەکانی، (دڵشاد مەریوانى) یش وەک شاعیرێکى نوێخواز و بە ئەزموون و خاوەن شێواز و تایبەتمەندى خۆى، بە ئامانجی لایەنى ئیستاتیکا و دروست بوونى شیعرییەت، چەندین وێنەى جوان و سەرنجڕاکێشى لە دەقە شیعرییەکانیدا کێشاوە، لە کۆى شیعرەکانى دڵشاد مەریوانى وێنەى هونەرى بە هەموو جۆرەکان لە شیعرەکانیدا بەدى دەکرێت، وەک (وێنەى شیعرى بە پێى پێنج هەستەکانى مرۆڤ-هەستى ژیرى، وێنەى جوڵاو و وەستاو، وێنەى ئەفسانەیى، وێنەى ڕەمزى، وێنەى تاک و لێکدراو و گشتى، وێنەى ڕوونبێژى)، لەگەڵ سوود بینین لە سەرچاوەکانى (خودى و بابەتى)هەریەکەیان بە شێوازێکى جیا خراونەتەڕوو، وێنەى ڕەمزى بەشێوازێکى بەرفراوان لە شیعرەکانى بەدى دەکرێت، ئەمەش یەکێکە لەو تایبەتمەندیانەى شاعیر، هۆکارى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆشنبیرى گشتى شاعیر و ئەو بارودۆخە سیاسییەى کە شاعیر تێیدا ژیاوە، ئەمەش ئیستاتیکاى بە دەقە شیعرییەکانى شاعیر بەخشیوە

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ڕ., & , پ., & ,, & , (2024). وێنەى شیعری لە شیعرەکانى (دڵشاد مەریوانى)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 200-220. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.319