سیمانتیكی مه‌عریفی مێتافۆری هه‌ست

لە لایەنهیوا حمید & دیار علی

بڵاوکراوەتەوە لە 17 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 73-87DOI 10.56422/ka.2.60.298
نووسەران
  • هیوا حمید

    پەروەردە

  • دیار علی

پوختە

زۆربەی ئەو چەمکە هەستییانەی کە مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاری دەهێنن، بە
شێوەیەکی مێتافۆری تێگەیشتنیان لێ دروست دەبێ. بۆیە لێکۆڵینەوە لە دیاردەی مێتافۆر دەبێتە
ئامرازێکی گرنگ بۆ تێگەیشتنێکی گونجاو لە هەستەکان. ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەی زمانەوانی
مەعریفیدا نووسراوە، بەدواداچوون بۆ مێتافۆرەکانی هەست دەکات، چونکە مێتافۆر بە یەکێک لە
گرنگترین ئامرازەکانی گواستنەوەی زمان لە بەکارهێنانی ڕاستەقینەوە بۆ بەکارهێنانی مەجازی و
ئەدەبی دەبینێت. مێتافۆر بە شێوەیەکی باو لە زمانی ڕۆژانەدا بۆ وەسفکردن و دەربڕینی حاڵەتە
هەستییە جیاوازەکان بەکار دەهێنرێت.
دڵێکی پاکی هەیە
سەری دەکوڵێ
هەستەکانی مرۆڤ وەک بواری سەرچاوە لە پێکهاتەکردنی مێتافۆری چەمکە جۆراوجۆرەکان لە
زۆربەی زمانەکاندا بەکار دەهێنرێن، بۆیە لێکۆڵینەوە لە دیاردەی مێتافۆر دەبێتە ئامرازێکی گرنگ بۆ
تێگەیشتنێکی گونجاو لە هەستەکان. جگە لە ناساندنی مێتافۆر بەگشتی ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە
بۆ ناساندنی میتافۆری چەمکی و لێکدانەوەی دیاردەی مێتافۆر بە دیدێکی نوێ و دیاریکردنی
هەردوو بواری سەرچاوە و ئامانج لە لێکدانەوەی مێتافۆرەکاندا

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
حمید, ه., & علی, د. (2024). سیمانتیكی مه‌عریفی مێتافۆری هه‌ست. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 73-87. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.298