سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کورد لە عێراقدا ١٩٦١ -

لە لایەنSaman Hamad

بڵاوکراوەتەوە لە 18 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 428-446DOI 10.56422/ka.2.60.278
نووسەران
  • Saman Hamad

    Salahaddin University

پوختە

ئەم توێژینەوە، لە ژێر ناوی )سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کورد ١٩٦١ - ١٩٩٠ ( لە
سێ تەوەری سەرەکی پێک هاتووە، لە تەوەری یەکەمدا، باس لە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر
بە پرسی کورد لە عێراق ١٩٦١ - ١٩٧٢ کراوە، تیشک خراوەتە سەر فاکتەرەکانی گۆڕینی سیاسەتی
ئەمەریکا بەرەو عێراق و کوردستان، پاشان هەوڵەکانی کورد لەپێناو پشتگیریی ئەمەریکا لە شۆرشی
ئەیلول خراوەتە ڕوو، تەوەری دووەمیشی بۆ پرسی کورد لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا ١٩٧٢ -
١٩٧٥ تەرخان کراوە، لەم ماوە مێژووییەدا ئەمەریکییەکان تا ئاستێکی جیاواز لە سەردەمی پێشوو،
سیاسەتی دەرەوەیان بە دیاریکراویش بەرامبەر بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد دەردەکەوێت، بەشێوەیەک
هاوکاریی دارایی و سەربازیی شۆرشی کوردی دەکەن، لەم تەوەرەدا جگە لە ئاماژەدان بە وازهێنانی
ئەمەریکا لە کورد و نسکۆی شۆرش، سەبارەت بە تەوەری سێیەم، بریتییە لە ڕەنگدانەوەی پرسی
کورد لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا ١٩٧٥ - ١٩٩٠ ، باس لە هەوڵەکانی بارزانی دەکات بۆ گەیاندنی
پرسی کورد بە ئەمەریکا لە دوای شۆرشی ئەیلول، ئەوەی پەیوەستە بە سیاسەتی ئەمەریکا
بەرامبەر پرسی کورد لە ماوەی ساڵانی جەنگی عێراق و ئێراندا ١٩٨٠ - ١٩٨٨ وەکو بابەتێکی
ناوخۆیی عێراق لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا سەیر کراوە، هاوکات لەو قۆناغەدا هەڵوێستی
ئەمەریکا بەرامبەر بە جینۆسایدی کورد ڕوون دەکرێتەوە.

بابەتەکان

بەشێکە لە نوسینی تێزی دکتۆرا لە بەشی مێژووی زانکۆی سەلاحەددینا

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
Hamad, S. (2024). سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کورد لە عێراقدا ١٩٦١ -. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 428-446. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.278