فۆرم و جۆرەکانی گۆرانی لە موزیکی کوردیدا
کوردی
لە لایەنابوبكر خۆشناو, هەیسەم & ڕزگار
ابوبكر خۆشناو
پهیمانگهی هونهره جوانهكانی ههولێر
هەیسەم
ڕزگار
ئەم توێژینەوەیە لەسەر ڕێبازی مێژوویی و وەسفی ئەنجام دراوە بە شێوەیەکی زانستی، ناوەڕۆکی
ئەم توێژینەوەیە لە چەند بابەتێک پێک هاتووە: بابەتی یەکەم تایبەتە بە جۆر و پێکهاتەی فۆرمی
موزیک بە شێوەیەکی گشتی و دواتر باس لە بنەما و شێوازی داڕشتنی فۆرمی موزیک کراوە.
هەروەها باسی فۆرمی موزیکی کلاسیکیی ئەوروپی کراوە، وەکو فۆرمەکانی )ستڕۆفیک، باینەری،
تێرنەری، ڕۆندۆ، سۆناتە(. بابەتی دووەم، بریتییە لە فۆرم و جۆرەکانی گۆرانی لە موزیکی کوردیدا
کە ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت: گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردی، دوو جۆری سەرەکی هەیە، گۆرانیی
کێشدار و ڕیتم سەربەست، لە فۆرمی گۆرانیی ڕیتم سەربەستدا باس لەم فۆرمانە کراوە: حەیران،
بەیت، لاوک، قەتار، سیاچەمانە، ئەڵاوەیسی. بابەتی سێیەم باسی گۆرانیی دانراو و خەسڵەتەکانی
کراوە و جۆرەکانیشی خراونەتە ڕوو کە بریتیین لە دوو پۆلی سەرەکی: گۆرانیی هونەری ) )Art Songs
و گۆرانیی گەل ) Pop song (. ئامانجی ئەم توێژینەوەیەش ناساندن و پێناسی فۆرم و جۆرەکانی
گۆرانیی کوردییە لە ناویشیاندا گۆرانیی دانراو.
خۆشناو, ا., & , ه., & , ڕ. (2024). فۆرم و جۆرەکانی گۆرانی لە موزیکی کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 563-577. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.267