گۆڕانى زمانى لە نێوان شێوەزارى سۆرانى و گەرمیانى بەپێى تیۆرى شەپۆلەکان، ئاستى دەنگسازى بە نموونە

لە لایەنبەختیار نصرالدین محمد طالب & پ.ى.د. مزگین عەبدوڕەحمان ئەحمەد

بڵاوکراوەتەوە لە 17 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 115-131DOI 10.56422/ka.2.60.262
نووسەران
  • بەختیار نصرالدین محمد طالب

    وەزارەتى پەروەردە

  • پ.ى.د. مزگین عەبدوڕەحمان ئەحمەد

پوختە

پوختە

سەرچاوەی گۆڕان و جیاوازییە زمانییەكان دوو شتە: یەكەمیان؛ مرۆڤ ھەمیشە بۆ پڕکردنەوەى پێویستییەكانی خۆی كه‌ره‌سته‌ی نوێی خولقاندووە، دووەم؛ دووركه‌وتنه‌وه‌ی قسه‌پێكه‌ران له‌ یه‌كتر، به‌هۆی لاوازیی په‌یوه‌ندی له‌ كۆندا، له‌گه‌ڵ گۆڕانی زماندا جیاوازیی نێوان قسه‌پێكه‌رانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانیش هاتۆته ‌ئاراوه‌.

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی: (گۆڕانى زمانى لە نێوان شێوەزارى سۆرانى و گەرمیانى بە پێى تیۆرى شەپۆلەکان، ئاستى دەنگسازى بە نموونە)یە، هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنى هه‌ندێك لایه‌نی گەشە و گۆڕانى زمانی له‌ شێوەزارى سۆرانى و گەرمیانى بە پێى تیۆرى شەپۆلەکان، واتە کار لەسەر بڵاوبوونەوەى شێوەزارى سۆرانى و گەرمیانى کراوە لە ناو سنورى یەکتردا. لێکۆڵینەوەکە جگە لە پێشەکى و ئەنجام لە دوو تەوەرە پێکهاتووە:

تەوەرى یەکەم: باسى گۆڕانى زمان، سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەى زار و شێوەزاره‌كان، دیاریکردنى سنورى شێوەزارەکانى سۆرانى و گەرمیانى و پەیوەندییان بە یەکترەوە کراوە، ئینجا تیۆرى شەپۆلەکان ناسێندراوە.

تەوەرى دووەم: ئاستى دەنگسازى بە نموونە وەرگیراوە، کە تێیدا بە پێى تیۆرى شەپۆلەکان گۆڕانى دەنگى لە نێوان شێوەزارەکانى سۆرانى و گەرمیانى باسکراوە، دواتریش ئه‌نجامه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو.

وشە سەرەکییەكان: زمان، زار، شێوەزار، گۆڕانی زمان، تیۆری شەپۆلەكان

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ب., & , پ., & , (2024). گۆڕانى زمانى لە نێوان شێوەزارى سۆرانى و گەرمیانى بەپێى تیۆرى شەپۆلەکان، ئاستى دەنگسازى بە نموونە. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 115-131. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.262