پەند وەک هونەری ئاخاوتن و ڕازیکردن درامای “کەوەکانی قەرەچووغ” بە نموونە

لە لایەنشاخەوان یەحیا

بڵاوکراوەتەوە لە 31 کانوونی یەکەم 2025لاپەڕە 69-87DOI 10.56422/jka.4.65.886
نووسەران
  • شاخەوان یەحیا

    بەشی زمانی كوردی- فاكەڵتی پەروەردە- زانكۆی كۆیە

پوختە

ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی پەندی پێشینانی وەک ئامرازێکی کاریگەری ڕازیکردن و پەرەپێدانی هونەری ئاخاوتن، لە زنجیرە درامای ''کەوەکانی قەرەچووغ'' دەخاتە ڕوو. بە شیکردنەوەی پەندەکان لە دایالۆگە سینارییۆییەکاندا، دەریدەخات، کە پەند بە شێوەیەکی هونەری و پڕاگماتیکی بەکارهاتووە، کە تێیدا پەیوەندییەکی نزیکی لە نێوان زمانەوانیی و کارلێکی کۆمەڵایەتیدا دروستکردووە پەندەکان وەک ڕێگایەکی کلتوری کاریان کردووە بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆ و گەیاندنی پەیامە کۆمەڵایەتییەکان، لە کاتێکدا بە باشترین شێوە نەریت و بەهای مرۆڤایەتتان پاراستووە. توێژینەوەکە لە پێشەکییەکەوە دەست پێدەکات کە تێیدا بابەتەکە دەناسێنرێت و پێویستی توێژینەوەکە ڕوون دەکرێتەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی هەندێک لە توێژینەوە پێشووەکان لەم بوارەدا. پاشان پێناسەی پەند و پەیوەندییەکەی بە زمانەوانیی دەکرێت، و دیالۆگ وەک جۆرێکی تایبەتی ئاخاوتن ڕووندەکرێتەوە، هەروەها هونەری ڕازیکردن لە ئاخاوتن باسدەکرێت، کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پەند هەیە،  بەڵام پێویستی بە هاوبەشی و لەبەرچاوگرتنی دەوروبەری کۆمەڵایەتی و کلتوری هەیە، کە لە توێژینەوەکە ڕونکراوەتەوە. لە کۆتاییدا، بە شیکردنەوەی دایالۆگەکان و نیشاندانی ڕۆڵی پەند لە ناویاندا، دەریخستووە کە پەند بە شێوەیەکی کاریگەر بەکارهاتووە بۆ جڵەوکردنی بیر و ڕەفتاری گویگر

بابەتەکان

کلیلە وشەکان: پەند، هونه‌ری ڕازیکردن، کارلێکە کۆمەڵایەتییەکان، دەوروبەر، ئاخاوتن.الكلمات المفتاحية: الأمثال، فن الإقناع، التفاعلات الاجتماعية، البيئة، محادثة.Keywords: Proverbs, Art of Persuasion, Social Interactions, context, conversation.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
یەحیا, ش. (2025). پەند وەک هونەری ئاخاوتن و ڕازیکردن درامای “کەوەکانی قەرەچووغ” بە نموونە. Journal of the Kurdish Academy, 4(65), 69-87. https://doi.org/10.56422/jka.4.65.886