Authors
- شیلان یاسین خدر — بەشی ڕاگەیاندن، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر
Abstract
ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانێكە بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆڵ و كاریگەری و پێگەی ژنی كورد لە بواری ڕاگەیاندن دا، بە تایبەت لە ڕادیۆ كوردییەكاندا و پیشەی بێژەری بە نموونە وەرگیراوە. جا بۆیە، ئامانج و ئەوەی زیاتر هاندەر بووە بۆ ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە، بریتییە لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە: ئایا ژنانی كورد لە دەزگا ڕادیۆییەكانی كوردستان ڕۆڵیان لە چ ئاستیكدایە؟ توێژینهوهكه لە دوو بەشی تیۆری و یهك بهشی پراكتيكی و له كۆتايیشدا ئهنجام و پێشنیاز و راسپاردە و سهرچاوهكان پێكهاتوون. لە ڕووی میتۆدەوە، ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەكی وەسفییە، جۆری رێبازی ڕووپێوییە، كۆمەڵگای ئەم توێژینەوەیەش پێكدێت لە (دەنگی كوردستان و ڕادیۆ زاگرۆس). لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە و گەڕانەوەی فۆڕمەكانی ڕاپرسی و وەڵامەكانیان گەیشتینە چەند ئەنجامێك، لەوانەش:
- بێژەرانی ژن، ڕەگەزێكی سەرەكی ڕادیۆن و بە نەبوونی ژنانی بێژەر ڕادیۆ وەكوو شەكەت و جەستەیەكی بێ ڕۆح وایە.
- بێژەرانی ژن لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن زۆرینەیان گەنجن و بە ئارەزووی خۆیان هاتوونەتە ئەم بوارە.
Keywords
- ژن، ڕادیۆ كوردییەكان، بێژەری ڕادیۆیی
How to cite
, ش., & , (2024). ڕۆڵی ژن لە ڕادیۆ كوردییەكاندا "بێژەری وەك نموونە". Journal of the Kurdish Academy, 0(58), 429 - 462. https://doi.org/10.56422/ka..58.518