Authors
- ڕێبین خالد خضر — بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی پەروەردە، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر
- عادل ڕەشید قادر — بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانكۆی سلێمانی
Abstract
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (ده‌نگسازیی نافه‌رهه‌نگی لە زمانی كوردیدا) یه "ئەم توێژینەوەیە، لە تێزی دكتۆرای توێژەرەوە هەڵهێنجراوە" ، سنوری لێكۆڵینەوەكە لە چوارچێوەی دیالێكتی كرمانجی ناوەڕاست دایە، بۆیە نمونەی پێویست بەگوێرەی تەوەرەكانی بابەتەكە لە چوارچێوەی ئەم دیالێكتەدا، بەپێی ڕێبازی (سینكڕۆنی-شیكاری)شرۆڤەكراوە، ئامانج و گرینگی توێژینه‌وه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و دیارده ڕێزمانییانه لێكبداته‌وه، كه گۆڕانی ده‌نگییان تێدا ڕووده‌دات، له ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتین، ئەگەر گۆڕانی دەنگی گۆڕانی واتای بەدوادا نەیەت ، ئەوە دیاردەیەكی فۆنەتیكییە و دەچێتە چوارچێوەی دەنگسازیی نافەرهەنگییەوە لە سنوری فرەیز و ڕستەدایە ، ئه‌مه‌ش ڕێگا‌ی بۆ لێكدانه‌وه‌ی چه‌ندان دیارده‌ی ده‌نگی له سنوری فره‌یز و ڕسته‌دا خۆشكرد، به‌گوێره‌ی جیاوازی زمانه‌كان بۆ دیارده ڕێزمانییه‌كان ، له‌وانه‌ش : شێوازی نەرێكردن ، پەیدابوونی مۆرفی بەتاڵ ، داڕشتنی ڕەگی كار ، دیاردەی هەڵگێڕانەوە، یاساكانی گوێزانەوە، دەسەڵاتی ڕەگ و باری بكەر نادیار، بۆ ئەم مەبەستەش لێكۆڵینەوەكەمان دابەشكردۆتە سەر سێ تەوەرە :- تەوەرەی یەكەم سەرەتایەكە بۆ چوونە ناو بابەتەكە، تەوەرەی دووەم چوارچێوەی تیۆریی دەنگسازیی نافەرهەنگی خراوەتەڕوو، تەوەرەی سێیەم باس له دیارده نافەرهەنگییه‌كان لە زمانی كوردیدا كراوە.
Keywords
- ده‌نگسازیی نافه‌رهه‌نگی، ده‌نگسازیی فه‌رهه‌نگی، ده‌روازه‌ی فه‌رهه‌نگی، فه‌رهه‌نگی ئاوه‌زی، ڕۆنانی سه‌ره‌وه
How to cite
, ڕ., & , ع., & ,, & , (2024). ده‌نگسازیی نافه‌رهه‌نگی لە زمانی كوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(58), 7 - 36. https://doi.org/10.56422/ka..58.516