ڕۆڵی شاعیر لە سروودی نەتەوەیی کوردیدا زێوەر وەک نموونە
لە لایەنئاری قادر محەمەد, هەیسەم شەعوبی ئیبراهیم & ڕزگار محەمەد شێخ محەمەد
ئاری قادر محەمەد
بەشی موزیک - کۆلێژی هونەرە جوانەکان، زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر
هەیسەم شەعوبی ئیبراهیم
بەشی پەروەردەی هونەری، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی موستەنسەرییە- بەغدا
ڕزگار محەمەد شێخ محەمەد
بەشی موزیک، کۆلێژی هونەرە جوانەکان، زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر
—
ئەم توێژینەوەیە لەسەر ڕێبازی مێژوویی و وەسفی ئەنجام دراوە، بەشێوەیەکی زانستی ناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیە لەچەند بابەتێک پێکهاتووە: بابەتی یەکەم تایبەتە بە سەرەتای دروستبوونی سروودی نەتەوایەتی و ئەو هۆکارە ڕامیيارانەی کە ڕۆڵی هەبووە لەو بوارەدا. بابەتی دووەم بریتییە لە مێژووی هۆنراوەی نەتەوایەتی لەکوردستان و ڕۆڵی شاعیر لە چاندنی تۆوی بیری نەتەوایەتی و خۆشویستنی خاک ونیشتمانی کوردان. بابەتی سێیەم بریتییە لە ڕۆڵی زێوەری شاعیر وەک پێشەنگێک لە ناساندن و بڵاوبوونەوەی ئەو سروودانە. ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە شاعیر لە سروودی نەتەوایەتیدا گرنگترین ڕۆڵ و کاریگەریی بەرچاوی هەبووە، لە چاندنی تۆوی خۆشویستن و دڵسۆزی و بەرگری کردن لەخاک و نیشتمان. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە تیشک خستنە سەر ئەو ڕۆڵەیە کە شاعیر بینیویەتی لە سەرەتای دروستبوون و فێرکردن و بڵاوبوونەوەی سروودی نەتەوایەتیی لەناو گەنج ولاوان و کۆمەڵەگەی کوردەواریدا.
, ئ., & , ه., & , ڕ., & , (2024). The role of the poet in the Kurdish national anthem Zewar as an example. Journal of the Kurdish Academy, 0(58), 201 - 228. https://doi.org/10.56422/ka..58.153