بەیەكداچوونی ژانری ڕۆمان و حەكایەت لە ڕۆمانی(غەزەلنووس و باغەكانی خەیاڵ)ی بەختیار عەلی دا
لە لایەنحەیدەر جەوهەر ئەحمەد & پەخشان سابیر حەمەد
حەیدەر جەوهەر ئەحمەد
كۆلێژی پەرستیاری، زانكۆی هەولێری پزیشكی
پەخشان سابیر حەمەد
بەشی زمانی كوردی، فاكەڵتی ئاداب، زانكۆی سۆران
—
ڕۆمان فۆرمێكی كراوەی هەیە و هەر ژانرێكی ئەدەبی دەتوانێ بە ئاسانی لە چوارچێوەی پێکهاتەکەیدا لە ئاستی ئاوێتەبوون یان لە ئاستی كۆكردنەوە دەربكەوێت، بەمەش ژانرە كۆن و نوێیەكان دەتوانن وزەیەكی زیاتر بە ئەزموونی ڕۆماننووس بدەن، له ئهنجامدا بەیەكداچوونی ژانرە ئەدەبییەكان دواجار وەك ئامرازێكی هونەری لە ڕۆمانەكەدا بەرخوردی لەگەڵدا دەكرێت بۆ پێدانی ماناو دەلالەتی نوێ و دەربڕینی تێڕوانینە ئیستاتیكییەكانی ڕۆماننووس.
بەختیار عەلی یەكێكە لەو ڕۆماننووسە هاوچەرخانەی كورد كە لەم رۆمانەدا بەسەلیقەیەكی وردەوە ئەفراندنی خۆی خستۆتەڕوو و بایەخی بە بەیەكداچوونی ژانری ئەدەبی داوە. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا كاركراوە بۆ ئەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت و ڕۆمان لە تێكستی (غەزەلنووس و باغەكانی خەیاڵ) بخرێتەڕوو.
لە ناواخنی ئەم توێژینەوەیەدا ئاماژە بە ڕوونكردنەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت بە ستراكتووری ڕۆمانەكە و مەبەست و مانا و ئاماژهکانی دراوە و ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی بەر ڕووناكی دراوە.
وشە سەرەكییەكان: بەیەكداچوونی ژانرەكان، پێكهاتەی ڕۆمان، حەكایەت، ژانرە كۆنەكان، ڕۆمانی كوردی.
بەیەكداچوونی ژانرەكان، پێكهاتەی ڕۆمان، حەكایەت، ژانرە كۆنەكان، ڕۆمانی كوردی
, ح., & , پ., & , (2024). بەیەكداچوونی ژانری ڕۆمان و حەكایەت لە ڕۆمانی(غەزەلنووس و باغەكانی خەیاڵ)ی بەختیار عەلی دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(58), 73 - 110. https://doi.org/10.56422/ka..58.149