Journal Kurdish Academy

ڕۆڵى(پيرەمێرد) لە ڕەوتى پەرەسەندنى ناسيۆناليزمى كوردى ١٩٢٥ - ١٩٥٠

Authors

  • هيوا حەميد شەريفبەشی مێژوو، فاكەڵتیی پەروەردە، زانكۆی كۆیە

Abstract

ناسيۆناليزم يەكێكە لە ديارترين ڕەوتە سياسييەكانى مێژوو كە كاريگەرييەكى گەورەى لە سەر يەكلاكردنەوەى چارەنووسى نەتەوەكان هەبووە، بە تايبەتى لە مێژووى نوێ و هاوچەرخدا، ئەم ڕەوتە سەربارى ئەوەى ئامرازێكە بۆ پارێزگار يكردن لە ناسنامە و بوونى نەتەوەكان, فاكتەرێكى گرنگيش بووە لە دامەزراندنى بەشێك لە دەوڵەتە تازەكان. لەم سۆنگەيەى كورد خاوەنى قەوارەيەكى سياسى نەبووە ؛ هيچ نەتەوەيەك هێندەى ئەو پێويستى بە بنيادنانى ناسيۆناليزم نەبووە تاوەكو نەتەوەييانە لە پرسە سياسيەكەيدا هەنگاو بنێت, بۆ ئەمەش كاركردن لە سەر بنەماكانى نەتەوەبوون ئاڕاستەيەكى دروست بووە لە گەيشتن بەم ئامانجە.

(پيرەمێرد) يەكێكە لە ديارترين كەسايەتى كورد كە لە نيوەى يەكەمى سەدەى بيستەم هەوڵێكى زۆرى دا بۆ هێنانەدى ئەو بنەمايانە، ئەم توێژينەوەيە هەوڵێكە بۆ خستنەڕووى ڕۆڵ و چالاكييەكانى ناوبراو لەم بوارەدا و دەستنيشان كردنى هەنگاوەكانى و ئەو ئالنگارييانەى لەم چوارچێوەيەدا ڕووبەرووى بۆتەوە. توێژينەوەكە بە پشت بەستن بە كۆكردنەوەى زانيارى لە سەرچاوەكان و خستنەڕوويان و دواتر لە ڕێگاى بەكارهێنانى ميتۆدى بەراوردكارى هەوڵيداوە ئاستى كاريگەرى هەوڵەكانى (پيرەمێرد) لە سەر تاكەكانى كۆمەڵگا و ئەو گۆڕانكارييانەى لە شێوەى بيركردنەوەيان دروستى كردووە بخاتەڕوو.

Keywords

  • ناسيۆناليزم, ڕۆژنامەگەرى, زمان, كولتور, نەتەوە

How to cite

, ه., & , (2024). ڕۆڵى(پيرەمێرد) لە ڕەوتى پەرەسەندنى ناسيۆناليزمى كوردى ١٩٢٥ - ١٩٥٠. Journal of the Kurdish Academy, 0(58), 285 - 310. https://doi.org/10.56422/ka..58.146