ژيان و سەرەتاى کارى سياسیى مام جەلال (1933- 1975)

(لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى مێژوويى سياسیيه‌)

لە لایەنکێوان عبداللە & هۆشمه‌ند على محمود

بڵاوکراوەتەوە لە 26 کانوونی یەکەم 2023لاپەڕە 335 - 372DOI 10.56422/ka..57.283
نووسەران
  • کێوان عبداللە

    به‌شی مێژوو، فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، زانكۆی کۆیە

  • هۆشمه‌ند على محمود

    به‌شی مێژوو، فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، زانكۆی کۆیە

پوختە

مام جەلال یەکێکە لە کەسایەتيە دیارەکانى کورد، کە لە مێژووى هاوچەرخدا ڕۆڵێکى کاراى هەبووە. هەر لە سەرەتاى پێگەیشتنیەوە کەسایەتى دەرکەوتووە و لە قۆناغە سەرەتاکانى ژیانیدا نیشانەى ڕۆشنبیرى و سەرکردایەتى تێدا بەدى کراوە بە هۆکارى چاڵاکییە ڕۆشنبیرى و سیاسییەکانى.

هەرچەند مام جەلال وەک دەستپێکى خەباتى سیاسى لە ناو ڕیزەکانى (پارتى دیموکراتى کوردستان)ەوە دەست پێدەکات بە کاریگەر بوون بە بیرى (ماویزم) لە سەرەتادا وەک بیرێکى نوێ بۆ خەبات و بەرپەرچدانەوەى دوژمنانى گەلى کورد، کە دەکرێ بوترێ و پەى بردنى مام جەلال و ئاگادار بوون لە گۆڕانکارییەکانى جیهان وەک وریایى و زیرەکى لێکبدرێتەوە کە لە دواتردا ئەو جۆرە بیرکردنەوە دەبێتە هۆکارى ناکۆکى لەگەڵ مەلا مستەفاى بارزانى (١٩٠٣-١٩٧٩) و جیابوونەوەى باڵى مەکتەبى سیاسى و دروست بوونى (مەلایى و جەلالى)، بەڵام مام جەلال لە ڕووى کردارەکییەوە زیاتر لە دواى شۆڕشى ئەیلولەوە (١٩٦١-١٩٧٠) دەردەکەوێت بە هۆکارى هەست کردنى زیاترى بە بەرپرسیاریەتى بەرامبەر بە نەتەوەکەى، کە شۆڕش لە کوردستان کۆتایى هاتووە لەم دۆخە ناهەموارەدا کە گەلى کورد هیچ هاوپەیمان و دۆستێک شک نابات ئەو جارێکیتر شاخەکانى کوردستان دەکاتە پەناگەو سەنگەر بە دامەزراندنى پارتێکى سیاسى نوێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانى لە باشورى کوردستان بە ناوى (یەکێتى نیشتیمانى کوردستان) لە ساڵى ١٩٧٥ دا، کە لە ڕێگەیەوە گەلى کورد جارێکیتر ئومێد و ئاواتەکانى زیندو بوونەوە و خەباتى سیاسى و چەکدارى جارێکیتر دەستى پێکردەوە، کە بە (شۆڕشى نوێ) ناسرا.

بابەتەکان

جەلال تاڵەبانى، ڕۆڵى سیاسى، پارتى دیموکراتى کوردستان، یەکێتی نیشتیمانى کوردستان، شۆڕشى ئەیلول

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
عبداللە, ک., & , ه. (2023). ژيان و سەرەتاى کارى سياسیى مام جەلال (1933- 1975). Journal of the Kurdish Academy, 0(57), 335 - 372. https://doi.org/10.56422/ka..57.283