Journal Kurdish Academy

قشڵەی قوشتەپە

Authors

  • جەنگی زرار كوردەبەشی شوێنەوار، کۆلیژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەددین - هەولێر

Abstract

 

    قشڵەی قوشتەپە یەکێکە لەو زنجیرە قشڵانەی کە لە ناوچە جیاجیاکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان فەرمانی دروستکردنیان بۆ دەرکراوە، هەڵبەتە هەڵبژاردنی شوێنی ئەو قشڵانەش هەروا ئاسان نەبووە، بەڵکو هەوڵدراوە دەستنیشانی ناوچە ستاتیژی و گرینگەکان بکرێ بۆئەوەی بگونجێ لەگەڵ خودی ئەو کارەی کە قشڵەکانیان لە پێناو دروستدەکرێ، بۆیە قشڵەی قوشتەپەش یەکێکە لەشوێنەوارە پڕبایەخیەکانی ووڵاتەکەمان، شوێنەکەی دەکەوێتە شارۆچکەی قوشتەپەوە لە نزیک گردی شوێنەواری قوشتە، قشڵەکە نەخشەیەکی لاکێشەیی هەیە ڕووبەرەکەی نزیکەی (٨٠٠م٢) دەبێت، بەشی پێشەوەی کە دەروازەی سەرەکی لێیە لە دووقات پێکهاتووە و وەک بەشی کارگێڕی و بەڕێوەبردن سوودی لێوەرگیراوە، بەڵام بەشەکانی تری قشڵەکە لەیەک قات پێکهاتوون و بۆچەند ژورێک دابەش کراون، زۆربەی ئەو ژورانەش وەک شوێنی مانەوەی سەربازەکان دەستنیشان کراوە، جگە لە شوێنی بەستانەوەی ئاژەڵان کە دەکەوێتە باکووری قشڵەکە، وەهەروەها گۆڕەپانێکی تاڕادەیاک فراوان دەکەوێتە ناوەڕاستی قشڵەکە وەهەر لەناو گۆڕەپانی قشڵەکە حەوزێک و بیرێک هەیە بۆ دابینکردنی ئاو سودی لێوەرگیراوە، کەرەستەی سەرەکی کە لە دروستکردنی بینای قشڵەکە سوودی لیوەرگیراوە بریتین لە (بەرد، کەرپوچ، قوڕ، گەچ).

Keywords

  • قوشتەپە، قشڵە، بیناسازی سەربازی، ڕەگەزەکانی بیناسازی.

How to cite

, ج., & , (2023). قشڵەی قوشتەپە. Journal of the Kurdish Academy, 0(57), 591 - 616. https://doi.org/10.56422/ka..57.159