تەکنیک و ڕەگەزەکانی دراما لە شیعرەکانی (شێرکۆ بێکەس)دا

لە لایەنئەڤین ئاسۆس حەمە & عوسمان حەمەد خدر

بڵاوکراوەتەوە لە 26 کانوونی یەکەم 2023لاپەڕە 81 - 132DOI 10.56422/ka..57.147
نووسەران
  • ئەڤین ئاسۆس حەمە

    بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە

  • عوسمان حەمەد خدر

    بەشی زمانی کوردی،کۆلیژی پەروەردە، زانکۆی کۆیە

پوختە

درامای شیعری شوێنێکی گرنگ لە نێو ڕۆشنبیری و شارستانییەتی گەلان پێکدەهێنێت. هەر نەتەوەیەک بە پێی بارودۆخی گەشەکردنی ژیاری و مێژوویی و ڕۆشنبیری خۆی بایەخی پێداوە و پێگەی لە نێو ئەدەبەکەیدا چەسپاندووە. درامای شیعری لە ئەدەبی کوردیدا مێژوویەکی دوور و درێژی نییە، بەڵام وەک سەرچاوەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، سەرەتای سەدەی بیست دەروازەیەکی نوێ و گرنگ بوو لە دەرکەوتنی درامای کوردی و چەکەرەکردنی، ساڵانی حەفتا و هەشتاکان قۆناغێکی گرنگ بوو لە مێژووی درامای کوریدا. لەم ڕوانگەیەوە (شێرکۆ بێکەس) لە ئەزموونی ئەدەبی خۆیدا ڕۆڵێکی دیار و کارای هەبووە لە داهێنانی ئەدەبی و نووسینی درامای شیعریدا، لە ماوەی ساڵانی حەفتاکاندا سێ درامای شیعری نووسیوە بەناوی (کاوەی ئاسنگەر، دیوار و دەنگی خوێن، ئاسک)، هەر یەک لەم درامایانە تەکنیکی بەهێزیان هەیە و ڕەگەز و توخمەکانی دراما بە شێوەیەکی تۆکمە و سەرنجڕاکێش بەکارهاتوون.

بابەتەکان

دراما، ڕەگەزەکانی دراما، ڕووداو، کارەکتەر، دیالۆگ، کات، شوێن، مۆنۆلۆگ

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ئ., & , ع., & , (2023). تەکنیک و ڕەگەزەکانی دراما لە شیعرەکانی (شێرکۆ بێکەس)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(57), 81 - 132. https://doi.org/10.56422/ka..57.147