Authors
- شوان نجم الدین عمر — بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە
- عەبدولواحید موشیر دزەیی — بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی زمان، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر
Abstract
ئەم توێژینەوەیە لە بواری زانستی زمانەوانی دەروونییە. كەرستەی توێژینەوەكەمان لە زمانی ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن وەرگرتووە، بەو پێیەی زمان وەكو تاكە ئامرازی بە هێزی پەیوەندی كردن و تێكەڵاوی نێو كۆمەڵگە و هۆكاری ئاسانكردنی كاروباری ژیانی مرۆڤە. هەروەها گەیاندن و ئاڵوگۆڕكردنی زانست و زانیاری و گفتوگۆی ژیاری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و دەروونی و...هتد، زۆر جار پێویستیمان بە گرنگی ڕازی كردن دەبێت بیر دەكەینەوە چۆن قەناعەت بە بەرامبەرەكەمان بكەین، مەبەستەكانیش جیاجیان بۆ نموونە سیاسەتمەدارێك پێویستییەتی تاكو دەنگی پێبدەن لە هەڵبژاردن و بازرگانێك یان خاوەن پیشەیەك پێویستییەتی تاكو كڕیاری زۆرتر بۆخۆی رابكێشێت، ئەمانەش هەموو پێویستیان بە كردەی ڕازی كردن هەیە تاكە لە كارەكانیاندا سەركەون. لەم توێژینەوەیەدا شێوازی ڕازیكردن و ئاڕاستەكردن و سەرقاڵكردنی مێشك (ئاگا، بێ ئاگا) بە هۆی زمانێكی تایبەت بەو بوارە باس دەكەین، ئەویش (زمانی مێڵتۆن)ە، كە كارامەیی و تەكنیكەكانی ئەو زمانە لە خۆدەگرێت. بۆیە هەوڵدەدەین كاریگەری تەكنیك و كارامەییەكانی زمانی مێڵتۆن بە شێوەی كرداری لەسەر ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن و هێزی ئەو زمانە لە ڕازی كرنی جەماوەر و سەركەوتنی لە ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردندا بخەینەڕوو. لە بەشی یەکەم ناساندنێک بۆ زمانی و میڵتۆن کراوە و بنەماکانی کارکردنی ئەو زمانە باس کراوە، کاریگەری زمانەکە لەسەر بیر و کاردانەوەی کردە دەروونیەکانی خراوەتەڕوو. لە بەشی دووەمدا بابەتەکانی هێز و كاریگەری زمانی میلتۆن، تەکنیکەکانی لە ڕێکڵامی بانگێشەی هەڵبژاردن بەنموونەی پراکتیکی خراوەتەڕوو.
Keywords
- زمانی میڵتۆن، تەکنیکە میڵتۆنییەکان، ڕازیکردن، بانگێشە، ڕێكڵامی سیاسی
How to cite
, ش., & , ع., & ,, & , (2023). تەکنیکەکانی زمانی میڵتۆن لە بانگێشەی هەڵبژاردندا. Journal of the Kurdish Academy, 0(57), 49 - 80. https://doi.org/10.56422/ka..57.118