بنياتى هزرى له شیعره‌كانی (نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی)دا
لە لایەنئارهزوو ئەزوەر كەریم & مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن
ئاره‌زوو ئەزوەر كەریم
قوتابی ماسته‌ر له زمانی كوردی، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێڕ
مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن
به‌شی زمانی كوردی، كۆلێژی زمان، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر
(بنياتى هزرى له شیعره‌كانی نه‌جات ئهسپیندارهيی ) دا ناونيشانى ئه‌م توێژینهوهيه, دیاره هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی شیعرى بێت یاخود په‌خشانی بێت، له‌سه‌ر هزرێك داده‌مه‌زرێت. ئه‌م هزره به‌شێوازێكی واتایی ئاماده‌یی هه‌یه له بیری خاوه‌نه‌كه‌یدا، دوای ئه‌وه به‌دوای وشه و ده‌ربڕین و فۆرم و ڕه‌گه‌زه ئه‌ده‌بییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێ، بۆ دروستبوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی، ئینجا ڕه‌گه‌زه‌كانی دیكه دێن, ئه‌م هزره به جوانی ده‌گه‌یه‌نن.
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی شاعیرێكه بنياتى هه‌موو شیعره‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند هزرێكی به‌هێز داده‌مه‌زرێنێت .
ئه‌گه‌ر له بنیاتی هه‌موو ده‌قه‌كان ورد بینه‌وه، ده‌بینین ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌وا هزرهكهی به‌هێزبێت ، ئه‌وا زۆرترین كاریگه‌ری دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و به هۆكاری جوان به زمان و به شێوازێكی به‌هێز وه‌كو هزرهكه پێشكه‌ش كرابێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ههردهقێك ئه‌گه‌ر به ئاستێكی به‌رزی شیعری نه‌نووسرابێت، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی نادات به‌ده‌سته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان به‌ناونیشانی سه‌ره‌وه‌یه و تاوتۆی شیعره‌كانی شاعیر"نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی" ده‌كه‌ین.
ئه‌سپینداره‌یی, هزر, كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی، نهتهوهییاسبینداریی ، الفكر ،الاجتماعي ، الديني ، القوميAspindarei, thought, social, religious, nation
, ئ., & , م. (2023). بنياتى هزرى له شیعره‌كانی (نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(56), 205 - 238. https://doi.org/10.56422/ka..56.448