هونه‌‌ره‌كانی سه‌روا له‌ شیعره‌ عه‌رووزییه‌كانی گۆراندا

لە لایەنكاروان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د

بڵاوکراوەتەوە لە 24 ئەیلوول 2023لاپەڕە 239 - 272DOI 10.56422/ka..56.445
نووسەران
  • كاروان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د

    به‌شی كوردی ، كۆلێژی زمان ، زانكۆی سه‌ڵاحه‌د‌دین- هەولێر

پوختە

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ‌به‌رده‌ست به‌شێوه‌یه‌كی ‌گشتی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ باره‌ی سه‌روا له‌ شیعره‌ عه‌رووزییه‌كانی گۆراندا، باسێكی وه‌سفی شیكارییه‌ و له‌ هونه‌ره‌كانی‌ سه‌روا لای گۆران ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاماركردنی جۆره‌ جیاوازه‌كانی سه‌روا، سنووری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ته‌نها ئه‌و (42) شیعره‌ عه‌رووزییه‌ی گۆرانه‌ كه‌ له‌سه‌ر كێشی عه‌رووزی عه‌ره‌بین. مه‌به‌ستمانه‌ زیاتر تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر لایه‌نی سه‌روایی له‌م شیعرانه‌ و هه‌وڵمان زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شاره‌زایی گۆران له‌ هونه‌ره‌كانی سه‌روا و پابه‌ندبوونی به‌سه‌روای عه‌رووزی بخه‌ینه‌ڕوو. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ جگه‌ له‌ پێشه‌كی و ئه‌نجام دابه‌‌شكراوه‌ بۆ سه‌ر دوو به‌شی سه‌ره‌كی: به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ سه‌روا و ده‌نگه‌كانی سه‌روا، وه‌كو: (ڕه‌وی، پێش ڕه‌وی پاش ڕه‌وی، ورده‌كارییه‌كانی تری سه‌روا، هه‌روه‌ها وشه‌كانی سه‌روا و وشه‌ی پێش سه‌روا و پاش سه‌روا (ڕه‌دیف) له‌ شیعره‌كانی شاعیردا، به‌شی دووه‌میش تایبه‌ته‌ به‌ جۆره جیاوازه‌‌كانی سه‌روا لای گۆران له‌ وێنه‌ی: (سه‌روای یه‌كگرتوو، سه‌روای مه‌سنه‌وی، چوارین، شه‌شینه‌، هه‌شتینه‌، سۆنێت و تاك)، له‌گه‌ڵ ئامار و ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ر یه‌كێك له‌م جۆرانه‌ی سه‌روا. به‌ چه‌ند ئه‌نجامێك كۆتایی به‌ باسه‌كه‌ هێنراوه‌.

بابەتەکان

سه‌روا ، ڕه‌وی ، پێش ڕه‌وی ، پاش سه‌روا (ڕه‌دیف) . گۆران.الرّوي ، الحرف الّذي يسبق الروي ، الرّدف ، گورانRhyme, Nucleus, Onset, Coda and Goran

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ك. (2023). هونه‌‌ره‌كانی سه‌روا له‌ شیعره‌ عه‌رووزییه‌كانی گۆراندا. Journal of the Kurdish Academy, 0(56), 239 - 272. https://doi.org/10.56422/ka..56.445