گرنگی پلاندانان بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا

لە لایەنسامان جەلال & عوبەید سوبحی عوبەیدوڵڵا

بڵاوکراوەتەوە لە 24 ئەیلوول 2023لاپەڕە 409 - 460DOI 10.56422/ka..56.443
نووسەران
  • سامان جەلال

    بەشی ڕاگەیاندن، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

  • عوبەید سوبحی عوبەیدوڵڵا

    بەشی ڕاگەیاندن، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

پوختە

ئێستا ژمارەیەک کەناڵی ئاسمانی کوردیی هەواڵیمان هەیە، ڕۆژانە ڕووماڵکردنی ڕووداو و پێشهات و هەواڵەکانمان بەرچاو دەکەوێت، ئەم کارکردنە بەبێ ئامادەکاری پێشوەختە و پلاندانان ئەستەمە ڕووماڵێکی باش و کاریگەر و هەواڵێکی باش بەرهەم بێت، ئەم ئامادەکارییە کاری ڕۆژانەی ستافی بەشی پلاندانانە لە ژووری هەواڵی کەناڵە هەواڵییەکان.

لەم توێژینەوە تیۆرییەدا بە ناونیشانی ( گرنگی پلاندانان بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ لە كەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا) هەوڵم داوە گرنگی و کاریگەری بەشی پلاندانانی کەناڵی ئاسمانی ڕووداو لە ئامادەکاری پێشوەختە بۆ ڕووماڵکردنی پێشهات و ڕووداوە چاوەڕوانکراوەکان و بەرهەمهێنانی هەواڵ ڕوون بکەمەوە، بۆیە لەم گۆشەنیگایەوە کێشەی ئەم توێژینەوە ئەوەیە کە تا چەند بەشی پلاندانان کاریگەری لەسەر ڕووماڵێکی باشی پێشهات و ڕووداوەکان و بەرهەمهێنانی هەواڵ لە کەناڵەکانی ئاسمانی کوردی هەیە، هەروەها دانانی پلانی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان و هەڵسەنگاندن و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پلان چین؟

ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە، زانینی شێواز و چۆنێتی کارکردنی ڕۆژانەی بەشی پلاندانانی کەناڵێکی هەواڵییە بۆ ڕووماڵی ڕووداوەکان.

گرنگيی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە، بزاڤێکی ئەکادیمی بۆ شرۆڤەکردن و باسکردنی پەیوەنديی نێوان بەشی پلاندانانی ژووری هەواڵی کەناڵێکی ئاسمانی و ڕووماڵکردنی پێشهات و ڕووداو و هەواڵەکان.

چەند دەرئەنجام لەم توێژینەوەدا دیاربوون؛ لەوانەش، پلاندانانی کەناڵی ڕووداو بۆ ڕووماڵی ڕۆژانەی پێشهات و هەواڵەکان، ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە لەسەر باشترکردنی توانای کەناڵەکە بۆ کێبڕکێکردنی کەناڵەکانی دیکە و هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە لەسەر باشترکردنی ئەدای کەناڵەکە.

بابەتەکان

پلانی ڕاگەیاندن، ڕووماڵکردنی هەواڵ، كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان.التخطيط الإعلامي، التغطية الإخبارية، القنوات الفضائيةMedia plan, news coverage, satellite channels.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, س., & , ع. (2023). گرنگی پلاندانان بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا. Journal of the Kurdish Academy, 0(56), 409 - 460. https://doi.org/10.56422/ka..56.443