A Study of Academic Vocabulary Use by Advanced EFL University Students

لە لایەنKawa Q. Muhammad & Himdad A. Muhammad

بڵاوکراوەتەوە لە 24 ئەیلوول 2023لاپەڕە E7 - E38DOI 10.56422/ka..56.441
نووسەران
  • Kawa Q. Muhammad

    Department of English,College of Basic Education,Salahaddin University-Hawler (SUH)

  • Himdad A. Muhammad

    Department of English,College of Basic Education,Salahaddin University-Hawler (SUH)

پوختە

نووسینی ئەکادیمی یەکێکە لە توانا هەرە پێویست و گرنگەکان بۆ سەرکەوتنی قوتابی زانکۆ، چ لە ماوەی خوێندن یان بۆ دوای تەواوکردنی خوێندن. بۆ ئەوەی نووسینی ئەکادیمی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بێتە بەرهەم، زانین و پێڕەوکردنی ڕێزمان و وشەی تایبەت بە خۆی پێویستە. یەکێک لە خەسڵەتە هەرە باوەکانی نووسین بە شێوازی ئەکادیمی بریتییە لە بەکارهێنانی وشەی ئەکادیمی. لەبەر ڕۆشنایی ئەم ڕاستییانە، ئەم لێکۆڵینەوەیە هاتۆتە ئەنجامدان بە مەبەستی دەرخستنی لایەنە جیاوازەکانی بەکارهێنانی وشەی ئەکادیمی لە لایەن قوتابیانی بەشی زمانی ئینگلیزییەوە. مەبەستی سەرەکی ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ زانینی لێهاتوویی قوتابیانە لە بەکارهێنانی وشەی ئەکادیمی لە نووسیندا بە شێوەیەکی گشتی. لێکۆڵینەوەکە، مەبەستییەتی قەبارە و دووبارەبوونەوەی ئەو وشانەی قوتابیان بەکاری دێنن دەربخا. هەروەها ئەمەش لەم لێکۆڵینەوەیە چاوەڕوانکراوە کە تێگەیشتنێکی قووڵ بەدەست بێنێ لە بارەی زانست و زانیاریی قوتابیان لەسەر ئەو وشانەی بەکاری دێنن. دروستکردنی لیستی وشە ئەکادیمییەکان و پۆلێنکردنیان لەسەر بنەمای ئەو دابەشکارییەی كۆکسهێد کردوویەتی ئامانجی کۆتایی ئەم لێکۆڵینەوەیەن. بۆ ئەم مەبەستانە، ٣٤ قوتابی زمانی ئینگلیزی کە لە ئاستی پێشکەوتوودا بوون داوایان لێکرا وتارێکی ئارگیومێنت-ئامێز بنووسن لەسەر یەکێك لەو ناونیشانانەی پێیاندرابوو. دوای تەواوبوون و کۆکردنەوەیان، وتارەکان شیکرانەوە و لێکدانەوەیان بۆ کرا لە ڕێگای یەكێك لە باشترین بەرنامەکانی ئینتەرنێت بە ناوی 'پشکنەری دەق'. یەکێک لە دیارترین دەرەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەیە کە قوتابیانی (کورد)ی ئاست بەرز لە زمانی ئینگلیزی، بە شێوەیەکی گشتی، توانایەکی دڵخۆشکەریان هەیە لە بەکار‌هێنانی وشەی ئەکادیمی. یەکێکی دیکە لە دەرەنجامەکان ئەمەیە کە سەرەڕای ئەوەی ژمارەی ئەو وشە ئەکادیمییانەی بەکارهاتوون لە لایەن قوتابیان تا ڕاددەیەک کەمە، بەڵام قوتابیان سەلماندوویانە کە زانیارییان هەیە لەبارەی ئەو وشانە، چونکە زۆربەی وشە بەکارهاتووەکان ئەوانەن کە زۆر باون، هەروەها ڕۆنانی جۆراوجۆریان بۆ کراوە.

بابەتەکان

نووسینی ئەکادیمی، لیستی وشە ئەکادیمییەکان، دەقی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە، قوتابیانی ئاستبەرزی زمانی ئینگلیزی.الكتابة الأكاديمية ، قائمة الكلمات الأكاديمية ، مقالات اللغة الإنجليزية كلغة أجنبية ، طلاب اللغة الإنجليزية كلغة أجنبية بالمستوى المتقدم.Academic Writing, Academic Word List, EFL Essays, Advanced EFL Students

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, K., & , H., & , (2023). A Study of Academic Vocabulary Use by Advanced EFL University Students. Journal of the Kurdish Academy, 0(56), E7 - E38. https://doi.org/10.56422/ka..56.441