دەقی (لەدەستم دێ)ی (عبدالله پەشێو) لە روانگەی رەخنەی دەروونشیکارییەوە (تیۆر و چەمکەکانی دەروونشیکاری (فرۆید)ی بە نموونە)

لە لایەنرێبین خەلیل قادر

بڵاوکراوەتەوە لە 24 ئەیلوول 2023لاپەڕە 461 - 498DOI 10.56422/ka..56.349
نووسەران
  • رێبین خەلیل قادر

    بەشی زمانی كوردی ، كۆلێژی پەروەردە ، زانكۆی سەلاحەددین - هەولێر

پوختە

میتۆدی رەخنەی دەروونشیکاری کە بە کاریگەری قوتابخانەی دەروونشیکاری (بەتایبەتیش تیۆر و بۆچوون و زاراوە و چەمکەکانی فرۆید) دامەزراوە، پێیوایە کە دەقی شیعری بەرهەمی حەز و ئارەزوو و غەریزە چەپێنراوەکانی نائاگایی دەقنووسە، بەتایبەت ئەو غەریزە و حەز و ئارەزووانەی کە دەقنوس لەماوەی ژیانیدا نەیتوانیووە بیانهێنێتە دی و جێبەجێیان بکات. هەمان دۆخ بەسەر دەقی (لەدەستم دێ)دا زاڵە. ئەم دەقە ئەنجامی ئارامگرتن و بەردەوام ناردنەوەی رق و کینە و توڕەییێکە بۆ ناو نائاگایی کە دەروون و ناخی شاعیری پێوە دەناڵێنێت، بۆیە شاعیریش بە پەنابردنە بەر چەند میکانیزمێکی بەرگری دەروونی و بە گۆڕینی هەستی توڕەیی و هەڵچوونە دەروونییەکانی بۆ رەمزی شیعری توانیوویەتی لەڕێگەی شیعرەوە ئەم هەڵچوونە پەنگخواردووانەی دەروونی بگۆڕێت بۆ شیعر و گوزارشت لە نائارامی و ململانێی دەروون و نائاگایی خۆی بکات. ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (دەقی (لەدەستم دێ)ی (عبدالله پەشێو) لە روانگەی میتۆدی رەخنەی دەروونشیکارییەوە (تیۆر و چەمکەکانی دەروونشیکاری (فرۆید)ی بە نموونە). هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی دەقەکە لە روانگەی ئەم میتۆدە رەخنەییەوە بە سوودوەرگرتن لە تیۆر و چەمکەکانی دەروونشیکاری فرۆیدی. ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکی و دوو بەش پێکهاتووە و لە کۆتاییشدا ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان خراونەتە ڕوو.

بابەتەکان

رەخنەی دەروونشیکاریدەقی شیعرینائاگاییئاگاییچەپاندنالنقد التحليل النفسيالنص الشعرياللاوعيالوعيكبتpsychoanalytic criticismpoetry textunconsciousnessconsciousnessRepressed

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ر., & , (2023). دەقی (لەدەستم دێ)ی (عبدالله پەشێو) لە روانگەی رەخنەی دەروونشیکارییەوە  (تیۆر و چەمکەکانی دەروونشیکاری (فرۆید)ی بە نموونە). Journal of the Kurdish Academy, 0(56), 461 - 498. https://doi.org/10.56422/ka..56.349