شانشینی ئاوان (لوڕستان) له سه‌رچاوه مێخییه‌كاندا
لە لایەنئارام جه‌لال حەسەن هه‌مه‌وه‌ندی, مو‌سا محەمەد خضر & لوقمان عەبدولواحید عوزێر
ئارام جه‌لال حەسەن هه‌مه‌وه‌ندی
به‌شی شوێنه‌وار/كۆلێژی ئاداب ، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
مو‌سا محەمەد خضر
به‌شی مێژوو/ كۆلێژی ئاداب ، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
لوقمان عەبدولواحید عوزێر
سه‌نته‌ری ژینگه‌یی / شه‌قڵاوه
(شانشینی ئاوان به یه‌كێك له به‌هێزترین شانشینه‌كانى دراوسێی وڵاتی دوو رووبار داده‌نرێت له ماوه‌ی هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زاین، پایته‌ختی ئه‌م شانشینه شاری ئاوان بوو، كه پاشماوه‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆكه‌ش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له توێژه‌ر و شوێنه‌وارناسه‌كان پێیانوایه ئه‌م شاره ده‌كه‌وێته كه‌نارى رووباری دیزفوول به‌و مه‌رجه‌ی نزیك بێت له شاری سووسه ، به‌ڵام هه‌ندێك له توێژه‌ر و شوێنه‌وارناس و پسپۆرانی بواری زمانه كۆنه‌كان پێیانوایه پاشماوه‌ی ئه‌م شاره ده‌كه‌وێته‌وه ناوچه‌ی لوڕستان له كوردستانی ئێران. شانشینی ئاوان به كۆنترین شانشین داده‌نرێت كه له زه‌وییه‌كانى لوڕستان له ماوه‌ی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زاین ده‌ركه‌وتبێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا دوو بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واییان كردووه، كه به بنه‌ماڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاوان ناسراون.
بنه‌ماڵه‌ی یه‌كه‌می ئاوان له ماوه‌ی سه‌رده‌می به‌ره‌به‌یانی بنه‌ماڵه‌كان فه‌رمانڕه‌وایی كردووه و له لیستی پاشایانی سۆمه‌ری ناوى هاتووه وه‌ك یه‌كێك له‌و شانشینه به‌هێزانه‌ی كه پاشایه‌تی له وڵاتی سۆمه‌ره‌وه بۆ گواستراوه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی دووه‌می ئاوان له ماوه‌ی به‌ره‌به‌یانی سێیه‌می بنه‌ماڵه‌ی سۆمه‌رییه‌كان تا ده‌گاته سه‌رده‌می ئه‌كه‌دی تا هاتنی گووتییه‌كان فه‌رمانڕه‌واییان كردووه، كه تیایدا له‌و ماوه‌یه‌دا 12 پاشا فه‌رمانڕه‌واییان كردووه، له به‌ناوبانگترین پاشاكانی بنه‌ماڵه‌ی دووه‌می ئاوان بریتین له (خیتا-Ḫita) كه هاوپه‌یمانی (نه‌رام-سین)ی ئه‌كه‌دی بووه په‌یماننامه‌یه‌كیان له نێوان خۆیان به‌ستووه، هه‌روه‌ها پاشا پوزور –ئین شوشیناك كه توانی له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیدا سنووری شانشینی ئاوان فراوان بكات به جۆرێك كه گشت وڵاتی ئیلام و ناوچه‌كانى باكوری بابل بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه .
شانشینی ئاوان ، لوڕستان ، ئیلام ، خیتا ، پۆزۆر-ئین- شوشیناكمملكة آوان ، لورستان ، عيلام ، خيتا ، بوزور-ان- شوشيناكKingdom of Awan, Luristan, Elam , Ḫita, Puzur-En-Šušinak
, ئ., & , م., & , ل. (2023). Kingdom of Awan (Loristan) in the cuneiform sources. Journal of the Kurdish Academy, 0(55), 309 - 348. https://doi.org/10.56422/ka..55.362