مه‌زراندنی جۆرەکانی ئه‌فسانه له ڕۆمانی کوردی‌دا (کۆچڕەو کۆچڕەو)ی عەبدوڵڵا سەڕاج بەنموونە
لە لایەننعمه قه‌ره‌نی ئیسماعیل & نه‌وزاد وەقاس سه‌عید
نعمه قه‌ره‌نی ئیسماعیل
به‌شی كوردی / كۆلێژی په‌روه‌رده ، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین / هه‌ولێر
نه‌وزاد وەقاس سه‌عید
به‌شی كوردی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین / هه‌ولێر
—
ناونیشانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له ''مه‌زراندنی جۆرەکانی ئه‌فسانه له ڕۆمانی کوردی‌دا، کۆچڕەو کۆچڕەوی عەبدوڵڵا سەڕاج بەنموونە''. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی جۆرەکانی ئه‌فسانه لە ڕوانگەی جیاجیاوه، واتە توێژینه‌وه‌كه ئەو پۆلینانەی بۆ جۆرەکانی ئه‌فسانه کراوە دەخاتەڕوو . لەم توێژینه‌وه‌دا مەزراندن و تەکنیکەکانی جەختیان دەکرێتەسەر ، ئەمەش بەمەبەستی خستنەڕووی چۆنیەتی مەزراندنی ئەفسانەکانە لە ڕۆمانەکەدا، واتە هەر ئەفسانەیەک بە چ جۆرە تەکنیکێک مەزرێندراوە دەخرێتەڕوو. واته ئامانجی توێژینه‌وه‌كه به‌رباس خستنی چۆنیەتی مەزراندنی ئەفسانەیە لە ڕۆماندا. گرنگی توێژینه‌وه‌كه خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌یه، كه چۆن جۆرەکانی ئه‌فسانه له‌پێناو گه‌یاندنی مه‌به‌ستی جۆراوجۆردا له دەقی ڕۆماندا ده‌مه‌زرێنرێ. به واتای ئه‌وه‌ی، توێژینه‌وه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر چۆنییه‌تی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆرەکانی ئه‌فسانه و تەکنیکەکانی مەزراندن له ڕۆماندا. توێژینه‌وه‌كه دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر دوو ته‌وه‌ر. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م جگه له سه‌ره‌تایه‌كی كورت ته‌رخانه بۆ ناساندنی چه‌مك و زاراوه‌ی مه‌زراندن، پاشان تیشك ده‌خرێته سه‌ر تەکنیکەکانی مه‌زراندن, دواتریش پێناسەی ئه‌فسانه. ته‌وه‌ری دووه‌م جۆرەکانی ئه‌فسانه و مه‌زراندنی جۆرەکانی ئه‌فسانه له ڕۆمانی کۆچڕەو کۆچڕەوی عەبدوڵڵا سەڕاج له‌خۆ ده‌گرێ. له كۆتاییشدا ئه‌نجام، سه‌رچاوه‌كان و پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ده‌خرێنه‌ڕوو.
مەزراندن، تەکنیکەکانی مەزراندن، ئەفسانە، جۆره‌كانی ئەفسانە، کۆچڕەو کۆچڕەو.Use, Techniques of Use, Myth, Types of myth, Kochraw Kochraw
, ن., & , ن., & , (2023). هذه الدراسة هي محاولة لبيان أنواع الأساطير من وجهات نظر مختلفة. أي بمعنى أن البحث يعرض التصنيفات المختلفة لأنواع الأساطير. وفیها يتم التأكيد على التوظیف والتقنيات، وذلك لإظهار كيفية توظیف الأساطير في الرواية ، أي نوع التقنية التي تكرس فيها كل أسطورة. أن الغرض من البحث هو مناقشة كيفية توظیف الأسطورة في الرواية. تكمن أهمية البحث في إظهار كيفية استخدام أنواع الأساطير في نص الرواية لتحقيق أغراض مختلفة. وهذا يعني أن البحث يركز على انعكاس الاسطورة بأنواعها وتقنيات توظیفها في الرواية. ويستند البحث إلى جزئین ، فالجزء الأول مدخل نظري لعرض مصطلح ومفهوم التوظيف والأسطورة، ثم يسلط الضوء على تقنيات التوظيف. والجزء الثاني یتناول أنواع الأساطير وتوظیفهم في رواية کوجرەو کوجرەو ل عبد الله السراج. وفي النهاية تعرض النتائج وقائمة المصادر.. Journal of the Kurdish Academy, 0(55), 171 - 218. https://doi.org/10.56422/ka..55.360