The National Question in the Light of the Discourse of Political Islam
لە لایەنسربست نبي
سربست نبي
أستاذ الفلسفة السياسية، كلية التربية ، جامعة كوية
ئەم ناونیشانە پاڕادۆکسێکە قەبارە و قوڵایی ئەو کارەساتەدەردەخات کە بە کورد کەوتووە لە ماوەی هەموو مێژوویدا لەلایەن ڕژێمە سیاسییەکانەوە، ئەوانەی ئایینی ئیسلام و بانگاشە پیرۆزەکەیان کردووە بە ڕێباز و پاساوێک بۆ پیادەکردنی سیاسەتی چەوساندنەوە ، نکۆڵی لێ کردن و قڕکردنی کورد تاکو ئێستا.
هەمان کات ، زۆربەی بزاڤ و ڕێباز و حیزبە سیاسییە ئیسلامییەکان هاوهەڵوێست بووین لەگەڵ ڕژێمە سیاسییەکانی نکۆڵییان لە مافەکانی گەلی کورد دەکرد ؛ نە هەر ئەوە ، بەڵکو هەڵوێستی سەرکردە و ڕابەرەکانیان گەیشت بە ئاستی تەکفیرکردنی کورد تەنیا لەبەر ئەوەی بەرەنگاری و بەرپەرچدانەوەی ستەم و چەوساندنەوەی کردووە.
ئەم توێژینەوەیە پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی کە بنیادی ئایدیۆلۆگیی فیکری سیاسیی ئیسلامیی باو و بنەڕەتە عەقیدەییەکانی ، ناکۆکن لەگەڵ داخوازییەکانی گوتاری ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد و ئامانجەکانی ؛ بۆیەش لایەنگیری و پشتگیریکردنی گوتاری ئیسلامی سیاسی ، بێگومان ئەمە دەبێتە مایەی لەدەستدانی هوشیاریی نەتەوەیی.
توێژینەوەکەمان لایەنگیریی ئەم گریمانەیە دەکات کە دەڵێت- بنچینە سیاسی و ئایدیۆلۆگییەکانی ئیسلامی سیاسیی کوردی ، دان پیانانی ڕاست و ئاشکرا بە مافی چارەیخۆنووسیی نەتەوەی کورد لەخۆ ناگرن بەدەر لە پڕۆژەی ئومەتی ئیسلامی .
إسلام سياسي، كردستان، القضية الكردية، الإخوان المسلمين، الحركات الإسلامية، الخطاب القومي، الحداثة، التعددية.إسلام سياسي، كوردستان، القضية الكوردية، الإخوان المسلمين، الحركات الإسلامية، الخطاب القومي، الحداثة، التعددية.Political Islam, Kurdistan, Kurdish Question, Muslim Brotherhood, Islamic Movements, National Discourse, Modernism, Plurality.
نبي, س. (2023). The National Question in the Light of the Discourse of Political Islam. Journal of the Kurdish Academy, 0(55), 391 - 462. https://doi.org/10.56422/ka..55.206