جۆراوجۆری زمانی لە ڕۆمانی (حیکایەتەکانی باوکم)ی فەرهاد پیرباڵدا

لە لایەنعومەر ئەحمەد عەبدولڕەحمان

بڵاوکراوەتەوە لە 26 حوزەیران 2023لاپەڕە 7 - 42DOI 10.56422/ka..55.175
نووسەران
  • عومەر ئەحمەد عەبدولڕەحمان

    بەشی زمانی كوردی ، كۆلێژی پەروەردە، زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

پوختە

پوخته‌:

ئه‌م لێكۆڵینه‌ویه‌‌ ده‌چێته‌ بواری كۆزمانه‌وانی، هۆكاره‌كانی بوونی جۆراوجۆری زمانیی له‌ گۆمه‌ڵگادا ڕوونده‌كاته‌وه‌، كه‌ دیارده‌یه‌كه‌ له‌ ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تیدا بوونی هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ندین چین وتوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه‌كا‌نی به‌گشتی برتین له‌ ژن و پیاو و ته‌مه‌نی جیاواز و كه‌سی ڕۆشنبیر و جوتیار و نه‌خوێنده‌وار و ...تد، هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه‌ زمانێكی تاڕاده‌یه‌ك جیاوازییان هه‌یه‌، كه‌ به‌ وشه‌ و زاراوه‌ تایبه‌ته‌كانیان ده‌ناسرێنه‌وه‌‌. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی نموونه‌یی وه‌رگرتووه،‌ كه‌ بریتییه‌له‌ ڕۆمانی(حیكایه‌ته‌كانی باوكم)، تاوه‌كو بزانێ ئایا جۆراوجۆری زمانیی له‌ زمانی كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ بووه‌؟ ئایا له‌ ناو ڕۆمانه‌كه‌دا ژن وه‌كو ژن و پیاو وه‌كو پیاو و منداڵ وه‌كو منداڵ و ڕۆشنبیر وه‌كو ڕۆشنبیر قسه‌یكردووه‌؟ ئایا جیاوازی پیشه‌ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و باری ڕۆشنبیری و ...تد كاریكردۆته‌ سه‌ر زمانی كه‌سایه‌تییه‌كان؟ یاخود هه‌موویان به‌یه‌ك ڕیتم و شیواز و زمان قسه‌ده‌كه‌ن. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌،‌ به‌شی یه‌كه‌م بۆ لا‌یه‌نی تیۆری و به‌شی دووه‌م بۆ لایه‌نی پراكتیكی ته‌رخانكراوه‌.

بابەتەکان

جۆراوجۆری زمانی، کۆزمانەوانی، کۆمەڵگای نموونیی، شێوازی دەربڕینالتنوع اللغوي، علم اجتماع اللغه‌، المجتمع النموذجي، اسلوب التعبير .Language Varieties, Sociolinguistics, Exemplary society, Speech Style

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ع., & , (2023). Language varieties in Farhad Pirbal’s novel ‘My Father’s Tales’. Journal of the Kurdish Academy, 0(55), 7 - 42. https://doi.org/10.56422/ka..55.175