ناوی هه‌ولێر له سه‌رچاوه كۆنه‌كاندا
لە لایەنموسا محەمەد خضر, ئارام جه‌لال حەسەن & كه‌یفی جه‌لال ته‌ها
مو‌سا محەمەد خضر
بەشی مێژوو - کۆلێژی ئاداب- زانکۆی سەڵاحەددین
ئارام جه‌لال حەسەن
بەشی شوێنەوار- کۆلێژی ئاداب- زانکۆی سەڵاحەددین
كه‌یفی جه‌لال ته‌ها
قوتابخانەی دواناوەندی ئیسلامی شەقڵاوە وەزارەتی پەروەردە
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه باسی پێگه‌ی جوگرافی شاری هه‌ولێر و ناوه‌كه‌ی له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی مێژوودا ده‌كات، شاری هه‌ولێر مێژووێكی زۆر كۆنی هه‌یه تاوه‌كو ئێستا به دروستی نازانرێت، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مین جار ناوهێنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌كه‌دییه‌كان، پاشان له سه‌رده‌می گووتییه‌كان به‌ڕوونی له‌لایه‌ن پاشا‌كان ئاماژه به هێرشكردن كراوه بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، بنه‌ماڵه‌ی ئووری سێیه‌م له چه‌ند تێكستێك ناوه‌كه‌ی به(ئوربیلوم) هاتووه، له سه‌رده‌می بابلی كۆن و ئاشووری كۆن و ناوه‌ڕاست ناوه‌كه‌ی هاتووه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له سه‌رده‌می ئاشووری نوێ ناوه‌كه‌ی به(ئه‌ربائیلو) هاتووه زۆر له مێژوونووسان ناوی هه‌ولێریان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه به شاری چوار خواوه‌ندیان ناساندووه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه چونكه ئه‌و ناوه ته‌نها له‌و سه‌رده‌مه به‌كار هاتووه، ده‌ربڕینێكه ئاشوورییه‌كان بۆ زۆرێك له شاره‌كانی وڵاتی دووڕووبار به‌كار هاتووه به‌شێوه‌ی كورتكراوه، له سه‌رده‌می هه‌خامه‌نیشی ناوی به (ئه‌ربیرا) هاتووه، له سه‌رده‌می یۆنانییه‌كان ناوه‌كه به(ئه‌ربێلا) هاتووه، پاشان به گوێره‌ی سه‌رده‌مه‌كان ناوه‌كه هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌خۆی دیوه تا بۆته هه‌ولێر، له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ئه‌و گۆڕانكاریانه خراوه‌ته ڕوو
هه‌ولێر ، ده‌قه مێخییه‌كان، ئه‌ربائیلۆ ، ئوربیلوم ، ئوربیلهولیر، نص المسمارية، أربائیلو، أوربیلوم، أوربیلHawler, Cuneiformes text, Arbailu, Urbilum , Urbil
, م., & , ئ., & , ك. (2022). ناوی هه‌ولێر له سه‌رچاوه كۆنه‌كاندا. Journal of the Kurdish Academy, 0(53), 379- 408. https://doi.org/10.56422/ka..53.130