پێگەى خوێنەر لە كۆمەڵە چيرۆكى (نووسينەوەى دڕك)ى (ئارام كاكەى فەلاح)دا
لە لایەنجەلال ئەنوەر سەعيد & سومەييە نەجيب خەليل
جەلال ئەنوەر سەعيد
بەشی كوردی ـ كۆلێژى پەروەردە – مەخموورـ زانكۆی سەلاحەددین
سومەييە نەجيب خەليل
بەشی کیمیا و پترۆکیمیا - كۆلێژى ئەندازيارى - زانكۆى سەڵاحەدين
—
هەر لە كۆنەوە پرۆسەى پەيوەنديكردن لە نێوان مرۆڤدا لە سێ جەمسەرى سەرەكى پێكهاتووە، ئەوانيش (قسەكەر، قسە، وەرگر)ن. بەڵام هەر ئەم سێ جەمسەرە لە پرۆسەى ڕەخنەييدا وەكو يەك و بە شێوەيەكى يەكسان بايەخيان پێ نەدراوە، بەڵكو بەپێى پێشكەوتن و پەرەسەندنى ڕەخنە هەر جارە و هەر ماوەيەك بايەخ بە يەكێك لەم جەمسەرانە دراوە. سەرەتا ميتۆدە سياقييەكان لە ڕوانگەى مێژوويى و دەروونى و كۆمەڵايەتييەوە، تەنيا بايەخيان بە نووسەر داوە و پێيان وابووە كە لە ڕێى نووسەرەوە واتا دەدۆزرێتەوە. دواتر فۆرماليستى ڕووسى و دواى ئەوانيش بنياتگەرەكان لە كاردانەوەيەكى تونددا نووسەريان تا ڕادەى مردن لە دەق دابڕى و تيشكى تەواويان خستە سەر دەق. دواتر تيۆرى وەرگرتن هات و بە بايەخەوە لە ڕۆڵى وەرگر بە گشتى و خوێنەر بە تايبەتى ڕوانى و پێيوايە كە چيتر وەرگر، وەرگرێكى بێ دەنگ و گوێڕايەڵ نييە، بەڵكو جەمسەرێكى كارايە و ڕۆڵى دەبێت لە دووبارە بنياتنانەوەى دەقدا. ئەمەش ڕێگاى بۆ فرە خوێندنەوە و فرە ڕاڤەكردن خۆشكرد و سيماى كراوەيى بە دەق بەخشى، واتە دەقيش بۆ ئەوەى خوێنەر بەشداربكات لە دەقەكەيدا، پێويستە هەميشە دەقێكى كراوەبێت و خوێندنەوە و ڕاڤەى جياواز لە خۆ بگرێت.
لەم ڕوانگەيەوە ئێمەش بڕيارماندا كە وەرگر و خوێنەر لە كۆمەڵە چيرۆكى (نووسينەوەى دڕك)ى (ئارام كاكەى فەلاح)دا بكەينە بابەتى ئەم توێژينەوەيەمان، چونكە هەم بابەتى وەرگر و خوێنەر لە ڕەخنەى ئەدەبى كوردييدا شتێكى تازەيە، هەميش ئارام كاكەى فەلاح بە تايبەتييش لەم كۆمەڵە چيرۆكەدا، بايەخێكى زۆرى بە خوێنەرداوە و هەوڵيداوە كە ڕاستەوخو لە چيرۆكەكانيدا بەشدارييان پێبكات.
بۆ ئەم مەبەستەش، توێژينەوەكەمان بەسەر دوو تەوەرەدا دابەشكردووە. لە تەوەرەى يەكەمدا، بە كورتى باسمان لە چەمك و زاراوەى وەرگر كردووە. لە تەوەرەى دووەميشدا، بەپێى دووانەى خوێنەرى (تاك و كۆ، ناوەكى و دەرەكى، نموونەيى و ئاسايى) جۆرەكانى خوێنەرمان لە كۆمەڵە چيرۆكى نووسينەوەى دڕكدا دەستنيشانكردووە و شيمانكردوونەتەوە. لە كۆتاييشدا، گرنگترين ئەنجامەكانى توێژينەوەكە و ليستى سەرچاوەكانمان تۆماركردووە.
وەرگر، ئارام كاكەى فەلاح، خوێنەرى تاك، خوێنەرى كۆ، خوێنەرى ناوەوە، خوێنەرى دەرەوەالمتلقي، ئارام كاكەى فەلاح، القارئ الفردي، القارئ الجماعي، القارئ الداخلي، القارئ الخارجيRecipient, Aram Kakay Falah, Individual continent, Collective continent, Internal continent, Outer continent
, ج., & , س., & , (2022). پێگەى خوێنەر لە كۆمەڵە چيرۆكى (نووسينەوەى دڕك)ى (ئارام كاكەى فەلاح)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(53), 219- 266. https://doi.org/10.56422/ka..53.125