ئیکۆلۆژیا و سروشت لە شیعری هاوچەرخى کوردیدا

لە لایەنسۆران مامەند عەبدوڵڵا & مەولود ئیبراهیم حەسەن

بڵاوکراوەتەوە لە 27 کانوونی یەکەم 2022لاپەڕە 149 - 180DOI 10.56422/ka..53.124
نووسەران
  • سۆران مامەند عەبدوڵڵا

    بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی سەلاحەددین

  • مەولود ئیبراهیم حەسەن

    بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی سەلاحەددین

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لە ژێر ناونیشانى ( ئیکۆلۆژیا و سروشت لە شیعری هاوچەرخى کوردی)دا، کراوە. وەک ئاشکرایە رەخنەى ئیکۆلۆژى لە نێوان بیردۆزەکانی ئەدەبی نوێ و هاوچەرخ و کلتووردا شتێکی بێهاوتایە، چونکە پەیوەنديى راستەوخۆى لەگەڵ زانستی ژینگەناسیدا هەیە. رەخنەى ئیکۆلۆژى لەکۆتایى سەدەى بیستەم سەری هەڵداوە، کە ئەرکى لێکۆڵينەوەیە لە پەیوەنديى نێوان ئەدەبیات و ژینگەى فیزیکى و ژینگەى کۆمەڵایەتی. رەخنەگرى ئیکۆلۆژى قەیرانە ژینگەییيەکان لەبەرچاو دەگرێ. لە سادەترین پێناسەی رەخنەى ئیکۆلۆژى، بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە پەیوەنديی مرۆڤ و جگەلە مرۆڤ لە ڕێگەی مێژووی ژینگە و کلتووری مرۆڤ و ئەو کاریگەرییە نەرێنيیانەى مرۆڤ بۆ سەر ژینگە و پێکهاتەکانی هەیەتى؛ لەم توێژینەوەیە جگە لە باسکردنى گرنگى روانگەى ئیکۆلۆژیيانە لە زانستە مرۆڤایەتییەکاندا، بە کورتی ئاماژەکراوە بە هەندێک ڕاوبۆچوونى گرنگى توێژەر و نووسەرانى بیانى و کورد دەربارەی مەترسييەکانی ژینگە کە ئەمڕۆ جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە، لەناو ئەدەبیات چۆن خراوەتەڕوو و کاری لەبارە کراوە. بۆیە گرنگە بۆ ئێمەش بزانین ئەدەبیاتى کوردى و شاعیرانمان چۆن هەستیان بەو مەترسيیە ژینگەیيە کردووە، کە لەلایەن مرۆڤەکانەوە ئەنجامدەدرێت و لەسەریشى بەردەوامن؛ چۆن لە دەقەکانیاندا بەرجەستەیان کردووە

بابەتەکان

ئیکۆلۆژیا، سروشت، ئەدەبیات، شیعرى هاوچەرخى کوردى، قەیرانى ژینگەییالبيئة، الطّبيعة، الأدب، الشعر الكوردي المعاصر، الأزمة البيئيّةecology, nature, literature, contemporary Kurdish poetry, environmental crisis

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, س., & , م. (2022). ئیکۆلۆژیا و سروشت لە شیعری هاوچەرخى کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(53), 149 - 180. https://doi.org/10.56422/ka..53.124