كۆچ و تاراوگه له شیعری شاعیرانی كورد دا "مه‌ولانا خالید، نالی، حاجی قادر، پیره‌مێرد، شێركۆ بێكه‌س" به نموونه
لە لایەنحه‌مه نووری عومه‌ر كاكی
حه‌مه نووری عومه‌ر كاكی
به‌شی كوردی - كۆلێجی زمان - زانكۆی سلێمانی
شیعری لیریكی كلاسیكی فره بابه‌ته، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی، كه پێوه‌ندی به ژیانی شاعيرانه‌وه بووه، كۆچكردنه له نیشتمان و وڵاتی خۆیان و ماوه‌یه‌ك له تاراوگه ژیانیان به‌سه‌ربردووه. له نموونه‌ی شیعریی هه‌ندێك له شاعیرانی كورددا به تایبه‌تی مه‌ولانا خالید، نالی، حاجی قادری كۆیی، پیره‌مێرد، شێركۆ بێكه‌س، كه توێژینه‌وه‌كه تایبه‌ته به دیارده‌ی كۆچ له ژیانی ئه‌و شاعیرانه‌دا، هه‌روه‌ها لایه‌نی غوربه‌ت و نه‌سته‌لۆژیا له شیعره‌كانیاندا وه‌ك دیارده‌یه‌ك، له توێژینه‌وه‌كه‌دا تاوتوێكراوه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا میتۆدی شیكاری په‌سنی بۆ ده‌قه شیعرییه‌كان پێڕه‌وكراوه، له ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ئه‌نجامێ به‌ده‌ستهاتوون، له كۆتاییدا به چه‌ند خاڵێك دیاری كراون.
ئاواره‌یی، كۆچ و كۆچبه‌ری، غوربه‌ت، نه‌سته‌لۆژیا، نیشتیمانالتشرد، الهجرة والمهاجر، الغوربة، النستلوجیا ، الوطنHometown, nestology, Distance, Migration and Nomads ,homelessness
, ح. (2022). كۆچ و تاراوگه له شیعری شاعیرانی كورد دا "مه‌ولانا خالید، نالی، حاجی قادر، پیره‌مێرد، شێركۆ بێكه‌س" به نموونه. Journal of the Kurdish Academy, 0(53), 121 - 148. https://doi.org/10.56422/ka..53.123