کۆتکردنی چاڵاکی گیرەک لە داڕشتنی وشەی زمانی کوردیدا
لە لایەنسروە جەعفەر محەمەدئەمین & عەبدوڵلا عهزیز بابان
سروە جەعفەر محەمەدئەمین
قوتابخانەی ڕاسانی کوڕان
عەبدوڵلا عهزیز بابان
بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی دهۆك
ئەم توێژینەوە لە چوارچێوەی وشەسازیدایە، تیایدا کرداری کۆتکردن ڕوون دەکاتەوە، کە بریتییە لە نەگەڕانەوەی فۆڕمێک بە هۆی بوونی فۆڕمێکی تر، باس لە چۆنیەتی ڕێگەگرتنی دروستبوونی وشە و زاراوە دەکات، هەروەها هۆکاری کۆتکردن دەخاتەڕوو، ئاماژە بە کاریگەریە نەرێنییەکانی کۆتی گیرەک دەکات لە بەرهەمهێنی وشە و زاراوەدا، کە تیایدا باس لە هەنگاوەکانی ئەم کاریگەریە نەرێنییە کراوە، جیاوازی بەهێزیی گیرەک و بێ هێزیی گیرەک لە کۆتکردندا خراوەتەڕوو، ئەم توێژینەوەیە لە دوو بەش پێکهاتووە:
بەشی یەکەم بریتییە لە چەمک و پێناسەی کۆتکردن و کۆتکردن لە داڕشتنی وشەدا و هۆکارەکانی کۆتبوونی گیرەک و کاریگەری نەرێنی کۆتی گیرەک لە بەرهەمهێنی وشە و زاراوەدا هەروەها جیاوازی بەهێزی و بێ هێزیی گیرەک لە کۆتکردندا.
بەشی دووەم بریتییە لە چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردن و داڕشتنی وشە و زاراوەی کوردی.
گیرەک, کۆتکردن, چالاک, سست, وشە و زاراوەاللواحق، القید، النشط، البطيء، الكلمات والمصطلحاتAffix, blocking, active, sluggish, words and terms
, س., & , ع. (2022). کۆتکردنی چاڵاکی گیرەک لە داڕشتنی وشەی زمانی کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(53), 89 - 120. https://doi.org/10.56422/ka..53.122