بەراوردکردنی نیشانەی ڕێزمانی و ئامراز لە زمانی کوردیدا

لە لایەنڕێباز مه‌حمود محه‌مه‌دساڵح & عەبدوڵڵا حوسێن ڕەسوول

بڵاوکراوەتەوە لە 27 کانوونی یەکەم 2022لاپەڕە 55 - 88DOI 10.56422/ka..53.121
نووسەران
  • ڕێباز مه‌حمود محه‌مه‌دساڵح

    بەشی كوردی ـ كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی ـ زانكۆی سەلاحەددین

  • عەبدوڵڵا حوسێن ڕەسوول

    بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی سەلاحەددین

پوختە

ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی ( بەراوردکردنی نیشانەی ڕێزمانی و ئامراز لە زمانی کوردیدا)یە، هەوڵێکە بۆ باسکردنی بابەتێکی گرنگی زمان، کە لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی ورد و زانستی باس نەکراوە، هەندێ جار بە هەڵە بە نیشانەی ڕێزمانی وتراوە ئامراز و بەپێچەوانەوەش.

باسکردنەکەش زیاتر لەڕووی وشەسازی و ڕستەسازی دەبێت، چونکە تێکەڵاوکردنی نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازەکان هەڵەیەکی باوە و زیاتر هۆکارەکەی بۆ فۆڕمەکەیان دەگەڕێتەوە.

ئەم توێژینەوەیەش لە پێشەکی و سێ بەش و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێکهاتووە:

بەشی یەکەم: ناساندنی نیشانەیە کە چەمک و تایبەتمەندی و پێناسە و جۆرەکانی نیشانە دەگرێتە خۆ.

بەشی دووەم: ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت: ( چەمک و تایبەتمەندی و پێناسە و جۆرەکانی ئامرازەکانی: پەیوەندی و لێکدەر و گەیەنەر، هەروەها جیاکردنەوەی نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازە نووساوەکان بە وشەکانەوه).

بەشی سێیەم: خاڵە هاوبەش و جیاوازەکان، کە لەنێوان نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازەکان هەن، دەگرێتە خۆ.

بابەتەکان

نیشانەی ڕێزمانی، ئامراز، ئامرازی پەیوەندی، ئامرازی لێکدەر، تايبەتمەندىالعلامات النحوية ، الادوات ، ادوات الاتصال ، الادوات التفسيرية ، الخصائص ، الاختلافاتgrammatical marks, Articles, communication articles, interpretive articles, comparisons

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ڕ., & , ع. (2022). بەراوردکردنی نیشانەی ڕێزمانی و ئامراز لە زمانی کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(53), 55 - 88. https://doi.org/10.56422/ka..53.121