شیکردنەوەی پەندی پێشینانی کوردی بەپێی یاساکانی گوێزانەوە
لە لایەنخەسرۆ جەلال خدر & ساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی
خەسرۆ جەلال خدر
بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی سەلاحەددین
ساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی
بەشی كوردی ـ كۆلیژی زمان ـ زانكۆی سەلاحەددین
ئەم لێكۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (شیکردنەوەی پەندی پێشینانی کوردی بەپێی یاساکانی گوێزانەوە)یە، هەوڵێكە بۆ پراکتیزەکردنی یاساكانی گوێزانەوە بەسەر پەندی پێشینانی كوردیدا؛ لەگەڵ ئەوەی پەند دەربڕینێكی چەسپاوە و بە ئاسانی مل بۆ هەموو گوێزانەوەیەك نادا، بەڵام بەپێی یاساكانی گوێزانەوە، دوای بەرهەمهێنانی ڕستەی پەندەكە لە ئاستی ژێرەوە، پێویستی بە چەند یاسایێك دەبێ تاكو بە ئاستی ڕووكەش بگات، پەندی پێشینانیش مەبەستدارە و قسەكەر زۆرجار بە مەبەست جەخت لەسەر كەرەستەیەك دەكات و گۆڕین یا جێگۆڕكێ بە جێكەوتەكەی دەكات، تاكو گەیاندنی واتای مەبەست تیایدا ئاسانتر ببێت؛ جێگۆڕكێی كەرەستەكانیش نابێتە هۆی گۆڕینی دۆخ و ئەركی ڕێزمانییان. لێكۆڵینەوەكە جگە لە پێشەكی و ئەنجام، لە دوو بەش پێكدێت:
بەشی یەكەم: تایبەتە بە كەرەستە سینتاكسییەكان و قاڵبەكانی ڕیزبوونیان لە دروستەی پەندی پێشینانی كوردیدا، تیایدا باس لە كەرەستە بەخورتی و ئارەزوومەندانەكان و پەیوەندیی واتایی نێوانیان دەكرێ.
بەشی دووەم: بۆ یاساكانی گوێزانەوە لە پەندی پێشینانی كوردیدا تەرخانكراوە، كە بەپێی توانا هەوڵدراوە ئەو یاسایانەی لە دروستەی ڕووكەشی پەندی پێشیناندا جێبەجێدەبن، یەكلا و ساغ بكرێنەوە.
دواتریش ئەو ئەنجامانەی كە لە لێكۆڵینەوەكەدا پێیگەیشتووین خراونەتە ڕوو، لە كۆتاییشدا، دوا بەدوای پەراوێز و لیستی سەرچاوەكان، پوختەی لێكۆڵینەوەكە بە هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە.
كەرەستە سینتاكسییەكان، یاساکانی گوێزانەوە، پەندی پێشینان، ڕیزبوونی چەسپاو، یاسای لابردنعناصر النحو، قواعد التحويل، الأمثال، الترتيب الثابت، قاعدة الحذفSyntax elements, Transformational rules, Proverbs, Fixed order, Deletion rule
, خ., & , س. (2022). شیکردنەوەی پەندی پێشینانی کوردی بەپێی یاساکانی گوێزانەوە. Journal of the Kurdish Academy, 0(53), 7- 54. https://doi.org/10.56422/ka..53.120