خانووی کەلەپووريی سەلیم سلێمان مەحموود کوورەچی لە شاری هەولێر
نۆژەنکردنەوە و پاراستنی (توێژینەوەیەکی مەیدانيیە)
لە لایەنعەبدولڵا خورشيد قادر, زياد ئەحمەد موحەممەد & جەمال جەميل ئەسعەد
عەبدولڵا خورشيد قادر
به‌شى شوێنه‌وار کۆلێژی ئاداب زانکۆی سەلاحەددین
زياد ئەحمەد موحەممەد
به‌شى شوێنه‌وار کۆلێژی ئاداب زانکۆی سەلاحەددین
جەمال جەميل ئەسعەد
به‌شى شوێنه‌وار کۆلێژی ئاداب زانکۆی سەلاحەددین
—
خانووی سەلیم سلێمان مەحموود کوورەچی يه‌كێكه له خانووه كه‌له‌پووريیه‌كانى گه‌ڕه‌كى سه‌عدووناوه، ده‌كه‌وێته باشوورى قه‌ڵاى هه‌ولێر و گه‌ڕه‌كى ته‌عجيل، مێژووی دروستکردنی ئەم خانووه بۆ زیاتر لە (100) ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئەم خانووە پێكهاتووه لە یەک نهۆم و سێ ژوورى شێوه لاكێشه‌يى و دوو هه‌يوانى كراوه له‌گه‌ڵ حه‌وشه‌يه‌كى گه‌وره و ته‌ويله‌يه‌كى ئاژه‌ڵ و دوو شۆرك (گەرماو) و يه‌ك ده‌رگاى سه‌ره‌كى چوونه ژووره‌وه له‌گه‌ڵ يه‌ك په‌يژه و تارمه‌يه‌ك، ئه‌م شێوازى بيناسازیيه به‌يه‌كێك له شێوازه ره‌سه‌نه‌كانى وڵاتى دوو رووبار داده‌نرێت.
کەرەستە بیناسازییەکانی خانووى سه‌ليم سلێمان مه‌حموود بریتین لە خشتى سوور‌كراوه (کەرپووچ) له‌گه‌ڵ خشتى له قوڕ دروستكراو، هه‌روه‌ها دار و ئاسن به‌كارهاتووه له چه‌ند شوێنێكى خانووه‌كه، وە گه‌چيش به‌كارهاتووه بۆ ڕووپۆشكردنى ديواره‌كان.
ئەم خانووە چەندین ڕەگەزی بیناسازی و هونەری لەخۆ دەگرێت وەک هەیوان، کەوان، دەلاقە، سواندە و دەرگا و پەنجەرەکان. لەم توێژینەوە هەوڵدراوە بە شێوەیەکی مەیدانی سەرجەم بەش و ڕەگەزەکانی بیناسازی و هونەری باسبکرێت، هەروەها تیشک خراوەتە سەر هۆکارەکانی تێکچوون و لەناوچوونی خانووەکە کە خۆی لە هۆکارە سروشتییەکان و مرۆییەکان دەبینێتەوە. هەر لەم توێژینەوەیە ئاماژە بە چۆنیەتی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی خانووەکە کراوە.
خانووە کەلەپووریيەکان، بیناسازی، نۆژەنکردنەوە، پاراستن، سه‌ليم سلێمان كووره‌چىالبيوت التراثية، العمارة، الصيانة، الحفظtraditional houses, architecture, maintenance, protection
, ع., & , ز., & , ج., & , (2022). خانووی کەلەپووريی سەلیم سلێمان مەحموود کوورەچی لە شاری هەولێر. Journal of the Kurdish Academy, 0(52), 285 - 318. https://doi.org/10.56422/ka..52.92