ئەفسانەی ئەژیدەهاکە یان داستانی زوحاک
لە لایەنفەرهاد عەزیز حەسەن
فەرهاد عەزیز حەسەن
بەشی زمانی کوردی -کۆلێژی پەروەردەی مەخموور زانکۆی سەلاحەدین
ئەفسانە وەکو بەرهەمێکی گرنگی فیکری، فەلسەفی و زمانی، پیشاندەری جیهانبینی و بیروباوەڕی مرۆڤی سەردەمە جیاجیاکانی مێژوو بووە و پێبەپێ لەگەڵ گەشەی فیکری و فەلسەفی و توانستی زماندا گەشەی کردووە و گۆڕانی بەسەردا هاتووە و ڕەنگی سەردەمی نوێی وەرگرتووە. ئەفسانە لە جیهانی ئەدەبدا بە سەروچاوەی زۆربەی ژانرە ئەدەبییەکان دادەنرێ، بۆیە لە ڕەوتی گەشەکردنیدا جگە لەوەی کە هەر لە ناو سنووری خۆیدا گۆڕانی زۆری بەسەردا دێ، لە هەمان کاتدا فۆرمی دیکەش وەردەگرێ. داستانی کاوەی ئاسنگەر و زوحاک، یەکێک لە کۆنترین داستانەکانی مێژووی ئەدەبی کوردییە کە لە هەناوی ئەفسانەیەکی کۆندا سەری هەڵداوە و دواجار بە قۆناغێکی مێژوویی نەتەوەی کوردەوە واتا ڕووخانی دەوڵەتی ماد گرێدراوە. لەم توێژینەوەیەدا بە پشتبەستن بە ڕێبازی شیکاریی ئەفسانەیی و شیکردنەوەی بەڵگەنامە مێژوویی و دەقە کۆنەکان، هەوڵدەدرێ ڕێڕەوی گەشە و گۆڕانی ئەم ئەفسانەیە بۆ داستان و پەیوەندی بە ڕووخانی دەوڵەتی ماد و کاوەی ئاسنگەر دەستنیشان بکرێ.
ئەفسانە و داستان، ئاڤێستا و دەقی پەهلەوی، کاوە و زوحاک، دەوڵەتی ماداوستا و متون پهلوی، کاوە و ضحاک، دولت مادMyth and Epic, Avesta and Pahlavi Texts, Kawa and Zuhhak, Median Government
, ف. (2022). ئەفسانەی ئەژیدەهاکە یان داستانی زوحاک. Journal of the Kurdish Academy, 0(52), 117 - 158. https://doi.org/10.56422/ka..52.88