لێبردنی ئەدەبی لە چیرۆكی خورشید-ی نورەدین زازا دا

لە لایەنبوشرا قادر كاكە محەمەد

بڵاوکراوەتەوە لە 11 تشرینی یەکەم 2022لاپەڕە 89 - 116DOI 10.56422/ka..52.87
نووسەران
  • بوشرا قادر كاكە محەمەد

    زانكۆی سلێمانی/ كۆلێژی زمان/ بەشی كوردی

پوختە

ئەم باسەی ئێمە كە بە ناونیشانی ((لێبردنی ئەدەبی لە چیرۆكی خورشیدی نورەدین زازا دا))یە، كارمان لەسەر چیرۆكی "خورشید"ی نورەدین زازا كردووە. لە سەرەتادا لە چەمك و زاراوەی لێبردن دواوین، پاشان لە چوارچێوەی تیۆری ئەدەبیدا، ئاماژەمان داوە بەو زاراوانەی هاوسێیەتییان لەگەڵ لێبردندا هەیە، وەك: وەرگرتن، ئەدەبی بەراوردكاری، دەقئاوێزان، تێهەڵكێش، وەرگێڕان، لاساییكردنەوە. هەر یەكە لەمانە مانای جیاوازیان هەیە لە لێبردن، لەو ڕوانگەوەی لێبردن چەمكێكە، بەرامبەر بە بارێك بەكاردێت، كاتێك نووسەرێك، بەرهەمی نووسەرێكی تر بە دەقاودەقی وەك خۆی، یان بە كەمێك دەستكارییەوە، بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەكە، بەناوی خۆیەوە بڵاوبكاتەوە. بەو جۆرەی كە دەست ببات بۆ بەرهەمی كەسێكی تر و وەك هی خۆی بیناسێنێت. لەم دیدەوە كارمان لەسەر چیرۆكی خورشیدی نورەدین زازا كردووە، كە وەرگیراوە لە چیرۆكی باوكی "بیۆرنس بیورنسۆن" بێ ئەوەی ئاماژە بە بردنەكە بدات. ئێمە هەردوو دەقەكەمان بەراوردكردووە و دەقە ڕەسەنەكەشمان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و لە كۆتایی باسەكەدا هەردووكیمان داناوە. ئەوەشمان نیشان داوە، كە دەستكاریكردنی چیرۆكەكە لە چ ئاستێكدا بووە و بە چ مەبەستێك بووە. لە باسەكەدا پەیڕەوی ڕێبازی بەراوردكاریمان كردووە.

بابەتەکان

دزیی ئەدەبی، وەرگرتن، چیرۆك، دەقئاوێزان، لێبردنالسرقة الأدبية، التناص، القصة، السرقة، انتحالliterary theft, plagiarism, story, intertextuality, theft

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ب., & , (2022). لێبردنی ئەدەبی لە چیرۆكی خورشید-ی نورەدین زازا دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(52), 89 - 116. https://doi.org/10.56422/ka..52.87