DEIXIS IN ENGLISH AND KURDISHLANGUAGES

لە لایەنWirya Omar Amin

بڵاوکراوەتەوە لە 23 ئاب 2022لاپەڕە 7E-20EDOI 10.56422/ka.1.51.31
نووسەران
  • Wirya Omar Amin

    Kurdish Academy

پوختە

ئاماژە Deixis لقێکى بوارى (پڕاگماتیک) ـە ، لەو وشەو دەربڕینە زمانییانە دەکۆڵێتەوە کە ئاماژە بە کات و شوێن و کەسى دەرەوەى دەق و قسەکردنەکە دەکەن ، وەک لە ڕستەى (دوێنێ من لەوێ ئەوم دیت). (دوێنێ) کاتى قسەکردنەکە نییە ، (ئەو) کەسێکە لە کاتى قسەکردنەکەدا ئامادە نییە و (ئەوێ) شوێنى قسەکردنەکە نییە. ئەم ڕستەیە لێڵە ، تەنها قسەکەر و قسەبۆکراو دەزانن (دوێنێ) چ ڕۆژێک و (ئەوێ) چ شوێنێک و و (ئەو) کێ بوو.

(ئاماژە) بوارێکى فرەوان و ئاڵۆز و فرەڕووە ، کەرەسەکانى گشتین Universal لە هەموو زمانێکدا هەن و بە هەمان شێوە ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن. واتا لە بنجدا یەکن و لە سیمادا جیاوازن.

ئەم باسە لێکۆڵینەوەیێکى بەراوردییە. هەندێ لایەنى ئاماژە لە زمانى کوردى و ئینگلیزیدا دەخاتە ڕوو و بەراوردیان دەکات بە هۆى خشتەکانەوە. باسەکە بە ئەنجام و لیستى سەرچاوەکان کۆتایی دێ.

بابەتەکان

ئاماژە، زەمینە، واتاسازى، بەراوردىالتعيين، التداولية، الدلالة، المقارنDiexis , Pragmatics, Semantics, Comparative

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, W. (2022). DEIXIS IN ENGLISH AND KURDISHLANGUAGES. Journal of the Kurdish Academy, 1(51), 7E-20E. https://doi.org/10.56422/ka.1.51.31