الاتساق التبعي للخطاب القرآني في السور القصار

لە لایەنرمضان صالح رحمن & محمد صابر مصطفى

بڵاوکراوەتەوە لە 23 ئاب 2022لاپەڕە 281 - 314DOI 10.56422/ka.1.51.30
نووسەران
  • رمضان صالح رحمن

    قسم الدراسات الإسلامية - كلية العلوم الإسلامية جامعة صلاح الدين – اربيل

  • محمد صابر مصطفى

پوختە

ئەو باسە توێژینەوەیەکى زمانەوانییە، باس لە هەندێ پاشکۆی پەیوەندى دەکات کە دەبنە هۆو ئامرازى توندو تۆڵى و پاڵپشتى کردن لە نێوان پێکهاتەى نێوان وشەسازى و ڕستەسازى و واتاسازی، وەکو : ( دڵنیاکردنەوە، گەڕانەوە بۆ پێشەوە، لەبرى و لەجیاتى) و کۆمەڵێک دەستەواژەى تر کە هەموویان دەرخستەى ئەو ئیعجازو ڕەوانبێژییە بێ هاوتایەى قورئانى پیرۆز دەردەخەن لە ڕووى دەنگ سازى و وشەسازى و ڕستەسازى و واتاسازیدا. وە لەبەرئەوەى ئەو بابەتە زۆر فراوان و هەمەلایەنە، باسەکە تەنها چەند لایەنێکى کەمى ئەو دەستەواژەو واتایانەى لە سووڕەتە کورتەکانى قورئانی پیرۆزدا هەڵبژارد، کە خۆى لە داڕشتنێکى ڕێکوپێک گونجاو لە وشە و واتادا دەبینێ.

وە باسەکە بەکورتى باسی گرینگترین ئەنجامەکانى دەکات لەوانە:

1- دەقی قورئانی پیرۆز لەو سووڕەتانەدا لەسەر بنەماى واتاسازییەکى توندوتۆڵ بینا کراوە لە ئاڕاستەکانى گوتاردا.

2- پەیوەندیى نێوان وشە و واتاکان زۆر گونجاو و بەهێزە، بەشێوازێک هەموویان دەبنە تەواوکەرو پشتیوانى یەکترو بەهیچ شێوەیەک لێک ناترازێن.

3- لە ڕووى داڕشتنەوە بە بەڵگە و پەیوەندیی هەرە بەهێز داڕێژراوە لە هەموو ئاستەکانى دەنگسازى و وشەسازى و واتاسازیدا وێنەى ئەو داڕشتنە نابێت کە خۆى لە ئیعجازى قورئاندا دەبینێتەوە لە هەموو ئاستەکاندا.

بابەتەکان

بەستنەوەی پەیوەندی، گوتار، دڵنیا کردنەوە، گەڕانەوە بۆ پێشەوە، لەبری و لە جیاتی، پاشکۆی پەیوەندیالاتساق التبعي، الخطاب، التوكيد،العطف،البدل،الملحق التبعيAffiliation consistency, discourse, emphasis, coordination, Affixational relation, Appositive

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ر., & , م. (2022). الاتساق التبعي للخطاب القرآني في السور القصار. Journal of the Kurdish Academy, 1(51), 281 - 314. https://doi.org/10.56422/ka.1.51.30