بەبەرهەمی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لەپڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا

لە لایەنسیروان ئەحمەد عەبدوڵڵا ahmad

بڵاوکراوەتەوە لە 23 ئاب 2022لاپەڕە 7-32DOI 10.56422/ka.1.51.20
نووسەران
  • سیروان ئەحمەد عەبدوڵڵا ahmad

    soran university

پوختە

ئەم توێژینەوە تیشک دەخاتە سەر دەرخستنی ڕێژەی بەرهەمداری ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا، ئامانجی توێژینەوەکە ئەوەیە بەرهەمداری ئەم پڕۆسە زمانییە بسەلمێنێت، لە لایەک ئەو ئەندامانە دەستنیشان دەکات، کە بەشدارن لەم پڕۆسەیەدا، لە لایەکی ترەوە ڕێژەی بەشداری هەر یەک لە ئەندامەکان دەستنیشان دەکات لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆمدا.

توێژینەوەکە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێبازی وەسفی ئاماری ئەنجامدراوە، جگە لە پێشەکی و ئەنجامەکان لە دوو بەش پێکهاتووە، لە بەشی یەکەمدا باس لە دیاردەی بەبەرهەمی و ئیدیۆم کراوە، لە بەشی دووەمدا باس لەو ئەندامانەی جەستەی مرۆڤ کراوە کە بەشدارن لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆمدا، ڕێژەی بەبەرهەمی هەر یەکێکیان دەستنیشان کراوە.

لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەدا بەو ئەنجامە گەیشتین، کە (٢٣) ئەندامی جەستەی مرۆڤ بەشداری دەکەن لە بەرهەمهێنانی (٣١٩) ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا، چاڵاکترین ئەندام بریتییە لە (دەست)کەبەڕێژەی (19.44%) بەشدارە لە پێکهێنانی ئیدیۆمەکاندا، (قوڕگ) سستترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە، تەنهابەڕێژەی (0.63%) بەشدارەلەبەرهەمهێنانی ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا.

بابەتەکان

انتاجیة، الإيديوم، کامل منتج، شبە منتج، غير منتجProductivity, idiom, fully productive, semi-productive, unproductiveبەبەرهەمی، ئیدیۆم، پڕ بەرهەم، نیمچە بەرهەم، بێبەرهەم

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
ahmad, س., & , (2022). Productivity of human organs in the process of producing idiom in Kurdish language. Journal of the Kurdish Academy, 1(51), 7-32. https://doi.org/10.56422/ka.1.51.20