ڕەهەندی ئایینی لە كۆمەڵە حیكایەت و ئەفسانەكانی (ساردۆن و مەلا ڕەژوو)
لە لایەنdlsoz yasin
dlsoz yasin
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی ( ڕەهەندی ئایینی لە كۆمەڵە حیكایەت و ئەفسانەكانی ساردۆن و مەلا ڕەژوو)ە، توێژینەوەكە مەبەستیەتی ڕەهەندە ئایینیەكانی دەڤەری خۆشناوەتی بە گشتی و شەقڵاوە بە تایبەتی بناسێنێ و هەروەها ڕەنگدانەوەی لە ناو كلتوورو داب و نەریتەكانی ئایینە ئاسمانییەكان و زەمینییەكان بخاتە ڕوو، بۆ ئەم توێژینەوە حیكایەتە كۆكراوەكانی (سەرباز مەجید خۆشناو) مان بە نموونە وەرگرتووە، كە زۆر بە پەرۆشەوە بە دوای كۆكردنەوەی بەرهەمە فۆلكلۆرییە كوردیەكانەوەیەو بە تایبەت ناوچەی خۆشناوەتی، حیكایەت و ئەفسانە وەك دوو ژانری ئەدەبی فۆلكلۆری، مێژوویەكی كۆنیان هەیە، بیركردنەوەكانی مرۆڤ لە سەرەتا دا زیاتر بە لای ئەفسانەكانەوە دەڕۆشت، كەواتە ئەفسانە لە سەر بنەمای ڕاستیەك دروست بووە. هەموو نەتەوەیەك ئەفسانە لە پێكهاتەو لایەنی كلتوورو بەها كۆمەڵایەتییەكانی هەیە، ئەگەرچی جیاوازی لە بنەماو تایبەتمەندییەكانی لە نێوان گەلان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە كۆمەڵێك تایبەتمەندیدا هاوبەشن، لە خوێندنەوەی ووردی ئەفسانە كوردییەكاندا، ئەوەمان بۆ بەدیار دەكەوێ كە ئەفسانەی كوردی خاوەن چەندین خاسیەت و تایبەتمەندی تایبەت بە خۆیەتی.
ڕەهەندی ئایینی، حیكایەت، ئەفسانە، خۆشناوەتی، كلتوورالأبعاد الدینیة، القصص، الأساطیر، خوشناوتی، الثقافةreligious dimension, story, myth, love, culture.
yasin, d. (2025). ڕەهەندی ئایینی لە كۆمەڵە حیكایەت و ئەفسانەكانی (ساردۆن و مەلا ڕەژوو). Journal of the Kurdish Academy, 0(64), 50-63. https://doi.org/10.56422/jka.4.64.794