گوتار و بنەمای هاریکاری لە ڕۆمانی هایێ ل من شنگاڵ
لە لایەنحاجى عەبدولڕەحمان حاجی & غازی حەسەن محێدین
حاجى عەبدولڕەحمان حاجی
بەشی کوردی _ فاکەڵتیی پەروەردە _زانکۆی سۆران
غازی حەسەن محێدین
ناونیشانی لێکۆڵینەوەکە بریتییە لە (گوتار و بنەمای هاریکاری لە ڕۆمانی هایێ ل من شنگاڵ). پەیوەندی بە شیکردنەوەی پراگماتیکی (بنەمای هاریکاری) (گرایس)ەوە هەیە، کە ئەمەش هەوڵێکە بۆ دەرخستنی بنەمای هاریکاری لە ڕۆمانەکاندا. سنوورەکەی دەستنیشان کراوە بەوەی کە نموونەکان لە ڕۆمانی هایێ ل من شنگالدا وەرگیراون و لێکدراونەتەوە، ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەش (وەسفی شیکاری)یە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا گوتاری دەق ئامانجی سەرەکیی لێکدانەوەی پێکهاتەکانی دەقەکە. ئەو لێکۆڵینەوانەی لەبارەی گوتار کراون، بەشێوازی جیاواز لەم لێکۆڵینەوە کاری لەسەر کراوە، ئێمە لەڕوانگەی زمانێکی کۆمەڵایەتی، مەبەستی گوتار و ئەنجامەکانی و بەرهەمهێنانەوەی دەق لەسەر بنەمای هاریکاری کارمان کردووە، کە ئەم بنەمایەش کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر سەرکەوتنی پرۆسەی پەیوەندیکردن.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشێکی تیۆرییە و تیایدا باس لە گوتار و شیکردنەوەی گوتار و دەق کراوە، لەگەڵ لێکەوتەی ئاخاوتەیی و بنەماکانی هاریکاری و لادان لە بنەماکانی هاریکاری بەنموونەوە باسکراون. بەشی دووەمی، بەشی پراکتیکی لێکۆڵینەوەکەیە، تیایدا باسی بنەماکانی هاریکاری و لادان لە بنەماکانی هاریکاری کراوە، بەپشتبەستن بە نموونەکانی نێو ڕۆمانی هایێ ل من شنگاڵ.
گوتار، دەق، بنەمای هاریکاری، لادان لە بنەمای هاریکاریالخطاب، النص، مبدأ التعاون، الانزیاح عن مبدأ التعاونspeech, text, cooperative principle, violation of the principle of cooperation
, ح., & , غ. (2022). The Speech and Cooperative Principle in the novel “Haye Li Mn Shingal”. Journal of the Kurdish Academy, 0(50), 7 - 38. https://doi.org/10.56422/ka..50.37