مۆنۆلۆگ لە ڕۆمانی "كۆشكی باڵندە غەمگینەكان" دا لە ڕوانگەی ميتۆدى ڕەخنەی دەروونییەوە

لە لایەنرێبوار محەمەد ئیسماعیل

بڵاوکراوەتەوە لە 11 ئەیلوول 2022لاپەڕە 39 - 80DOI 10.56422/ka..50.36
نووسەران
  • رێبوار محەمەد ئیسماعیل

    بەشی كوردی - كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر

پوختە

ئەم توێژینەوەیە، كە لە ژێر ناونیشانی (مۆنۆلۆگ لەڕۆمانی" كۆشكی باڵندە غەمگینەكان"دا لە ڕوانگەی ڕەخنەی دەروونیەوە)، کە نووسەرەکەى (بەختیار عەلی)یە، لێكۆڵینەوەیەكە بۆ خستنەڕووی هونەر و تەكنیكی مۆنۆلۆگ لە ڕۆماندا، لە ڕوانگەی میتۆدیڕەخنەی دەروونیيیەوە.

لەم لێكۆڵینەوەیەدا، بەشێوەیەكی گشتی ئاماژە بە تەكنیكی مۆنۆلۆگ لە ڕۆماندا كراوە، دوای ئەوەی چەند لایەنێكی گشتی و تیۆری لەسەر ئەم تەوەرە دەخرێتەڕوو، دواتر لە تەوەرەیەكی تردا ئاماژە بە جۆر و خاسییەتەكانی ئەو هونەرە دەكرێت لە ڕوانگەی دەروونشیكارییەوە، بەپێی پێكهاتەی گۆشەكانی كەسایەتی تاكەوە، شیكردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەم هونەرە كراوە. دواتر لەڕوانگەی ئەم تەوەرە تیۆرییەوە و لەڕووی سایكۆلۆژییەوە باس لە هۆكارەكانی دروستبوونی مۆنۆلۆگ دەكرێت لەرۆمانی " كۆشكی باڵندە غەمگینەكان"دا، لەم بەشەدا بەپێی هۆكارە دەروونییەكان دروستبوونی مۆنۆلۆگ لە لای كارەكتەرەكان خراونەتەڕوو و شیكردنەوە و لێكدانەوەی دەروونییان بۆكراوە.

بابەتەکان

ڕەخنەی دەروونی، تەكنیكی مۆنۆلۆگ، گوزارشتی خود، گرێی دەروونیالنقد النفسي، تقنية المونولوج، تعبیر الذات، العقدة النفسيةpsychological criticism, monologue technique, self-expression, psychological plot

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ر. (2022). A monologue in the novel "The Palace of Sad Birds" from the perspective of psychological criticism. Journal of the Kurdish Academy, 0(50), 39 - 80. https://doi.org/10.56422/ka..50.36