كۆستی دایاسپۆڕا و سۆزی نۆستالژیا لە قەسیدەی''خەدیجە گوڵاوی''ـی ماردین ئیبراهیمدا
لە لایەنكارزان موحسین قادر & ڕێحان رهسول ئهحمهد
كارزان موحسین قادر
بەشی كوردی - كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانكۆی سەڵاحەددین
ڕێحان رهسول ئهحمهد
بەشی كوردی - كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانكۆی سەڵاحەددین
—
ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی (کۆستی دایاسپۆڕا و سۆزی نۆستالژیا لە قەسیدەی "خەدیجە گوڵاوی"ــی ماردین ئیبراهیم)ـدایە. لە دوو بەش پێکدێت: بەشی یەکەم، دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت بە ناونیشانەکانی دایاسپۆڕا لەنێوان گیرسانەوە و نەگیرسانەوە لە نیشتمانێکی تر، نۆستالژیا لەنێوان مانەوە لە بازنەی ڕابردووخوازی و ڕێکردن بۆ ئێستا و ئایندە. سەرلەبەری بەشی دووەمیش بریتییە لە پڕاکتیزەکردنی کۆستی دایاسپۆڕا و سۆزی نۆستالژیا لە قەسیدەی نێوبراوی ماردین ئیبراهیم دا. مەسەلەی دایاسپۆڕا و نۆستالژیا لە چوارچێوەی ئەدەبی هاوچەرخی کوردی و شیعری هاوچەرخدا پانتایییان بەرفراوانە، پەیوەستیشن بە چەندین مەسەلەی هەستیاریی وەک: ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمان و ڕەهەندی ڕامیاری و جڤاکی و ئابووری و کولتووری و… هتد.
دایاسپۆرا، نۆستالژیا، نیشتمان، شوێنكات، كۆچدایاسبوڕا، الحنین، الوطن، الزمکان، الهجرةdiaspora, nostaligia, homeland, time and place, Immigration
, ك., & , ڕ., & , (2022). كۆستی دایاسپۆڕا و سۆزی نۆستالژیا لە قەسیدەی''خەدیجە گوڵاوی''ـی ماردین ئیبراهیمدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(49), 99 - 134. https://doi.org/10.56422/ka..49.52