پوختەیەکی تیۆری مێتافۆرە چەمکيیەکان و پەیڕەوکردنی بەسەر هەندێ ئیدیۆمی کوردیدا
لە لایەنهۆشهنگ فارووق جهواد
هۆشهنگ فارووق جهواد
بهشی زمانی ئینگلیزی- كۆلێژی پهروهردهی بنهڕهتی- زانکۆی سلێمانی
ئیدیۆمەکان کرۆکی هەر زمانێک پێکدەهێنن چونکە چەندین واتای سەربار دەگوازنەوە لەپاڵ واتا بنجی و بنەڕەتییەکانیان. ئەم واتا سەربارانەش زادە و بەرەنجامی کەڵەکەبوونی ئەزموون و کارلێکی ڕۆژانەی مرۆڤەکانن لەگەڵ یەکدی و دەوروبەری خۆیان. هەروەها ئیدیۆمەکان ڕەنگدانەوەی خەسڵەت و تایبەتمەندییە جوگرافی و ئاینی و مێژوویییەکانی مرۆڤ و جۆری بیرکردنەوەیان و دابونەریت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانن. کەواتە بە لێکۆڵینەوەمان لە ئیدیۆمەکان، تێگەیشتنێکی وردتر و قووڵترمان دەبێ بۆ زمان.
سەرەڕای ئەوەی لە بواری زمانناسیدا ئیدیۆم بایەخی تایبەتی پێدراوە کەچی زمانناسیی دێرین هەر تەنها لەلایەنە سینتاکسی و سیمانتیکی و پراگماتییەکانی ئیدیۆمی کۆڵیوەتەوە و ئیدیۆمی وەکو پێکهاتەیەکی چەسپاو و لێکدانەبڕاو و نەپچڕاو تەماشا کردووە. لە بەرامبەر ئەم بۆچوونەدا، زمانەوانی کۆگنیتیڤ (مەعریفی) بۆچوونێکی تەواو جیاوازی هەیە بۆ ئیدیۆم کە لەم لێکۆڵینەوەماندا بەکارمانهێناوە و پشتمان پێی بەستووە. ئەم تیۆرییە، ئیدیۆم وەکو مێتافۆری چەمکیی دەبینێت و هەموو مێتافۆرێکی چەمکییش لەڕوانگەی هاوگیرییەکی چەمکیی (ئاوەزیی) لەنێوان بواری سەرچاوە و بواری ئامانجدا، لێکدەداتەوە.
, ه. (2022). پوختەیەکی تیۆری مێتافۆرە چەمکيیەکان و پەیڕەوکردنی بەسەر هەندێ ئیدیۆمی کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(49), 35 - 68. https://doi.org/10.56422/ka..49.50