شێوازی خۆزگەیی لە زمانی کوردیدا لێکۆڵینەوەیەکی وەسفی شیکارییە

لە لایەنساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی & عاتف عەبدوڵڵا فەرهادی

بڵاوکراوەتەوە لە 11 ئەیلوول 2022لاپەڕە 7 - 34DOI 10.56422/ka..49.49
نووسەران
  • ساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی

    بەشی كوردی - كۆلێژی زمان - زانكۆی سەڵاحەددین

  • عاتف عەبدوڵڵا فەرهادی

    بەشی كوردی - كۆلێژی زمان - زانكۆی سەڵاحەددین

پوختە

توێژینەوەکەمان بە ناونیشانی (شێوازی خۆزگەیی لە زمانی کوردیدا) یە، کە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی هەندێک لایەنی خۆزگەیی لە زمانی کوردی بەتایبەتی لە زاری کوردی ناوەڕاستدا تەرخانکراوە، کارەکە زیاتر ئاستی سینتاکسی دەگرێتە خۆ، هەندێ جاریش لە کاتی پێویستدا دەچێتە نێو ئاستەکانی تر.

هۆی هەڵبژاردنی بابەتەکە:

لەبەر ئەوەی تاکو ئێستا لە زمانی کوردیدا هیج سەرچاوەیەک ڕاستەوخۆ و سەربەخۆ باسی ئەم بابەتەیان نەکردووە، بە پێویستمان زانی توێژینەوەکەمان تایبەت بێ بەم بابەتەوە و بەشێوەیەکی سەربەخۆ باسی لێوە بکەین.

کەرەستە و ڕێبازی توێژینەوەکە:

زاری کورديی ناوەڕاست دەکرێتە کەرەستەی توێژینەوەکە، بۆ ئەم مەبەستەش بەشێکی زۆری ڕستە و نموونەکان لە (چیڕۆک و شیعر و پەندی پێشینان) وەردەگرین ، هەندێ جاریش ئەگەر پێویستی کرد قسەی ڕۆژانەی خۆمان و خەڵک بەکاردێنین. ڕێبازی توێژینەوەکەش ڕێبازی وەسفی شیکارییە.

بابەتەکان

خۆزگەیی، مۆرفیمەکان، جۆرەکانی ڕستە، مەبەستەکانالتمني، مورفيمات التمني، أنواع الجمل، مكونات التمني: Wishing, wishing morphemes, types of sentence, and components of wishing

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, س., & , ع. (2022). شێوازی خۆزگەیی لە زمانی کوردیدا لێکۆڵینەوەیەکی وەسفی شیکارییە. Journal of the Kurdish Academy, 0(49), 7 - 34. https://doi.org/10.56422/ka..49.49