ئافرەت لە کولتووری کوردیدا !

(تۆژینەوەیەکی ئەنتڕۆپۆڵۆگی لە شاری هەولێر)

لە لایەنڕەشاد سەبری میران

بڵاوکراوەتەوە لە 11 ئەیلوول 2022لاپەڕە 209 - 226DOI 10.56422/ka..48.66
نووسەران
  • ڕەشاد سەبری میران

    بەشی کۆمەڵناسی - کۆلێژی ئاداب - زانکۆی سەڵاحەددین

پوختە

"ئافرەت نیوەی کۆمەڵگایە" – ئەم دەستەواژەیە، کە زۆر باوە، لە ڕووی زانستییەوە هەرگیز ڕاست نییە. مرۆڤایەتی لە دوو توخمی سەرەکی پێکهاتووە کە لێک جیاناکرێنەوە - ژن و پیاو ؛ هیچ یەکێکیان پێش ئەویدی دروست نەبووە و ئەمانە هەمیشە هەر پێکەوە بووین... جیاوازیی فیزیکی لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام هەردووکیان یەکتر تەواودەکەن و برەو بە مرۆڤایەتی دەدەن.

جیاکاری لە بەینی ژن و پیاودا، بەرهەمی کولتوورە ؛ ئەوە کولتوورە دەور و پێگەکان دیاریدەکات، پیاو باڵادەست و ئافرەتیش پەراوێز دەخا و دەسەڵاتەکانیش دەبەشێتەوە... هەر کولتووریشە چاودێریی پابەندبوون بەو جیاکارییەی لە ئەستۆیە و بە توندیش کۆنتڕۆڵی دەکات.

لەم تۆژینەوەیەدا، هەوڵمانداوە بنەما کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی جیاکاریی نێوان ئافرەت و پیاو دەسنیشان بکەین، کاریگەریی ئەم دیاردەیە و دەرهاویشتەکانی لەسەر ژیانی ئافرەت و ڕەوشی کۆمەڵایەتی بەگشتی لە کۆمەڵگای کوردیدا، دەرئەنجام و ڕاسپاردەش بخەینەڕوو. بۆ ئەم مەبەستەش لە پاڵ بەکارهێنانی هەندێ سەرچاوەی تیۆریی گونجاودا، هەروەها میتۆدی سەرنجدانی ڕاستەوخۆ بۆ دیاردەکان بەکارهاتووە - بەو پێیەی تۆژەر خۆی ئەندامی کۆمەڵگای تۆژینەوەکەیە.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, ڕ. (2022). ئافرەت لە کولتووری کوردیدا !. Journal of the Kurdish Academy, 0(48), 209 - 226. https://doi.org/10.56422/ka..48.66