هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌فسانه‌یی‌ له‌ شیعره‌كانی (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)دا

لە لایەنمەكنون محەمەدتاهیر میقداد & تەلعەت محەمەد عەزیز

بڵاوکراوەتەوە لە 11 ئەیلوول 2022لاپەڕە 97 - 124DOI 10.56422/ka..48.63
نووسەران
  • مەكنون محەمەدتاهیر میقداد

    بەشی زمانی كوردی - كۆلێژی پەروەردە - ئاكرێ - زانكۆی دهۆك

  • تەلعەت محەمەد عەزیز

    بەشی زمانی كوردی - كۆلێژی پەروەردە - ئاكرێ - زانكۆی دهۆك

پوختە

ئه‌ده‌بیاتی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێت گه‌شه‌ بكات، ئه‌گه‌ر سوود له‌ كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی وه‌رنه‌گرێت، كلتوور و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌ییمان سامانێكی به‌نرخ و ده‌وڵه‌مه‌ندن، بۆیه‌ ده‌بێت بیانپارێزین و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، بۆیه‌ دیارده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاعیران له‌ قۆناغی كلاسیكه‌وه‌ تا هاوچه‌رخ بۆ باوه‌شی كه‌له‌پوور و فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، هه‌میشه‌ به‌ ئامانجی داهێنانی تازه‌ و هاوچه‌رخه‌ له‌ شیعره‌كانیاندا.

كوردیش هه‌روه‌كو میلله‌تانی تر خاوه‌نی سامانێكی فراوانی كلتوور و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری خۆیه‌تی، كه‌ ئه‌وانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی میلله‌تی كوردیان پێوه ‌دیاره‌، له‌ نێو به‌شه‌كانی فۆلكلۆریش ئه‌فسانه‌ یه‌كێكه‌ له‌و به‌شه‌ گرنگانه‌ی كه‌ شاعیران هه‌میشه‌ په‌نای ده‌به‌نه‌ به‌ر بۆ تێكهه‌ڵكێشكردنی له‌گه‌ڵ شیعره‌كانیان و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ شێوازێكی تر به‌ شیعره‌كانیان ببه‌خشن و سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌لای خۆیانه‌وه‌ ڕابكێشن، له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی ئه‌فسانه‌ و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌مزه‌ ئه‌فسانه‌یییه‌كان، مه‌به‌سته‌ شاراوه‌كانی خۆیان ده‌رببڕن، شاعیر توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌فسانه‌یییه‌كان بكات و سوود له‌و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌مزه‌ ئه‌فسانه‌یییانه‌ وه‌ربگرێت وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، كه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌مه‌وه‌ په‌یام و هزره‌كانی خۆی ده‌رببڕێت و ستاتیكایه‌ك به‌ شیعره‌كانی ببه‌خشێت و تێكه‌ڵاوییه‌ك له‌نێوان ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر دروست بكات، له‌نێو ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یی و گیانه‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یی و كرده‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یی له‌ شیعره‌كانیدا به‌كارهێناوه‌.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
, م., & , ت. (2022). هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌فسانه‌یی‌ له‌ شیعره‌كانی (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(48), 97 - 124. https://doi.org/10.56422/ka..48.63