چەمکی ژیان و مردن لە شیعرەکانی (گۆران) دا
لە لایەنجهبار ئهحمهد حسێن
جهبار ئهحمهد حسێن
بەشی كوردی- كۆلێژی زمان - زانكۆی سەڵاحەددین
—
دووانەی ژیان و مردن یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی نەک تەنیا شیعر و ئەدەب، بەڵکو زۆربەی بوارە مەعریفییەکانی وەک ئاین و فەلسەفە و دەروونزانی پێوەی سەرقاڵ بوون؛ (گۆران) یش لە روانگەی خۆیەوە ئەم بابەتەی لەناو شیعرەکانیدا خستۆتە روو. گرنگی و هۆی هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە؛ لەلایەکەوە پەیوەندی بە گرنگيی بابەتی ژیان و مردنەوە هەیە و لە لایەکی تریشەوە ئەم بابەتە لەلایەن (گۆران) ەوە گرنگيی تایبەتی پێدراوە و لە شیعرەکانیدا رەنگی داوەتەوە. ئامانجی لێکۆڵینەوەکە گەڕانە بەدوای واتاکانی ئەو دوو چەمکە لە ناو شیعرەکانی (گۆران)دا.
لە لێكۆڵینەوەكەدا پەیڕەوی میتۆدی شیكاری کراوە. لێكۆڵینەوەكە لە سێ تەوەر پێكدێت: تەوەری یەكەم: (چەمکی ژیان و مردن): چاوخشاندنێکە بە واتاکانی ژیان و مردن لە روانگەی ئاینی و فەلسەفی و دەروونزانییەوە. تەوەری دووەم: (چەمکی ژیان لە شیعری گۆراندا): دەستنیشانکردنی لایەنەکانی ژیان و بنەما و پایەکانی ژیانێکی بەختەوەرە، کە لەناو شیعرەکانی گۆراندا ئاماژەیان بۆکراوە. تەوەری سێیەم: (چەمکی مردن لە شیعری گۆراندا): لە رێگای شیکردنەوەی شیعرەکانییەوە، روانگەی گۆران بۆ کارەساتی مردن و جۆرەکانی مردن و هۆکارەکانی مردن و بابەتی نەمری؛ خراوەتە روو.
گۆران، ژیان، مردن، نەمری، گیانگۆران، الحياة، الموت، الخلود، الروحimmortality,spiritGoran,life, death
, ج., & , (2022). چەمکی ژیان و مردن لە شیعرەکانی (گۆران) دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(48), 55 - 96. https://doi.org/10.56422/ka..48.62