بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد لە ناسینەوەی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆکی میدیایی لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا

لە لایەناحمد حمەكریم & هەردەوان كاكەشێخ

بڵاوکراوەتەوە لە 16 کانوونی یەکەم 2025لاپەڕە 199-214DOI 10.56422/jka.4.64.765
نووسەران
  • احمد حمەكریم

    Media Department, Cihanuniversity-Erbil, Erbil, Iraq

  • هەردەوان كاكەشێخ

    Media Department, College of Arts, Salahuddin University-Erbil, Erbil, Kurdistan Region of Iraq

پوختە

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی تەكنەلۆژی لە ناسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیایی شێوێندراو لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا بەسوودوەرگرتن و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد(Artificial Intellegince[1]). ئامانجی سەرەکی توێژینەوەكە، خستنەڕووی لایەنە گرنگەکانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکردە کە دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر لە شیکردنەوە و پۆلێنکردنی ناوەڕۆک و دەستنیشانکردنی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیاییدا بگێڕن. لە سەردەمی ئێستادا، گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا و فراوانبوونی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی ساختەهەواڵ  و ناوەڕۆكی میدیایی شێوێندراو ببێتە کێشەیەکی جیهانی و نێوخۆیی، کە کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی بازاڕ و لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی بەکارهێنەران هەیە. توێژینەوەی بەردەست بە ڕێبازی چاوپێکەوتنی قووڵ لەگەڵ سامپڵێکی مەبەستدار لە بەرپرسانی ژووری هەواڵ لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان و ڕۆژنامەنووسانی بەشداربوو لە خولی ژیریی دەستكرد(AI)، هەروەها لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی بواری تەكنیكەكانی ژیریی دەستکرد، هەوڵی دۆزینەوە و شیکردنەوەی ئەو ڕێكار و تەکنیکانە دەدات، کە دەکرێت وەک ئامڕازێکی کاریگەر لە ناسینەوە و پۆلێنکردنی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆکی نادرووستی میدیاییدا بەکاربهێنرێن. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی كە توێژەران پێیگەیشتوون، زۆربەی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان پشت بە تەكنیكەكانی ژیریی دەستكرد نابەستن بۆ ناسینەوەی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیایی شێوێندراو، ئەمەش بەهۆی بەردەستنەبوونی ئەپڵیكەیشنەكانی ژیریی دەستكردە بۆ زمانی كوردی.

 

[1] Artificial Intellegince: لە زمانی كوردییدا بە چەند زاراوەیەک هاتووە، وەك (زیرەکیی دەستکرد، هۆشیی دەستکرد، ژیریی دەستکرد) ئێمە دەستەواژەی (ژیریی دەستكرد)مان پێ گونجاوترە چونکە ئێستا ئامێرەکان و ئامڕازەكانی ژیریی دەستکرد توانای فێربوون، بیرکردنەوە، شیکردنەوە، لێکدانەوە، تەنانەت توانای بڕیاردان و خۆنوێکردنەوەشیان هەیە، بۆیە قۆناغی زیرەکییان تێپەڕاندووە و ئێستا دەتوانین بڵێین گەیشتوونەتە ئاستی ژیریی، ئەمەش لە چەندین سەرچاوەی زانستی و توێژینەوەی نوێدا پشتگیری کراوە.

 

بابەتەکان

ناوەڕۆكی میدیاییالأخبار الكاذبةالمحتوى الإعلاميArtificial Intelligence TechniquesFake NewsMedia Contentژیریی دەستكردتەكنیكەكانی ژیریی دەستكردناسینەوەساختەھەواڵناوەڕۆكی میدیایی شێوێندراوالذكاء الاصطناعيتقنيات الذكاء الاصطناعيمحتوى إعلامي مشوهArtificial IntelligenceDistorted Media Content

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
حمەكریم, ا., & Kakashekh, H. (2025). The Use of Artificial Intelligence Techniques in Detecting Fake News and Media Content in Kurdish Satellite Channels. Journal of the Kurdish Academy, 0(64), 199-214. https://doi.org/10.56422/jka.4.64.765